لە دەربەندیخان کۆمپانیای کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک مانیگرتووە

08-05-2022
ئەکرەم فەرەج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە هەفتەیەکە کۆمپانیای کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک لە دەربەندیخان مانیگرتووە و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەنێو شارەکەدا کۆبووەتەوە.
 
عوسمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژی 30ـی نیسانەوە کۆمپانیای کۆکەرەوە مانیگرتووە و زبڵ و خاشاکی شارەکە کۆناکاتەوە.
 
سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان گوتیشی، شەش مانگە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە خەرجنەکراوە و بەهۆیەوە کۆمپانیاکە کە کاری کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە چوار قەزا و هەشت شارەوانی سنووری دەربەندیخان و قەرەداخ دەکات، کارەکانی راگرتووە.
 
عوسمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش کرد، چەندینجار لەگەڵ سەرەوەی خۆیاندا قسەیانکردووە و داوایانکردووە کێشەی ئەو کۆمپانیایە چارەسەربکرێت.
 
بەهۆی کەمیی پارە لە بانکەکانی سنووری سلێمانی، دابەشکردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و شایستە داراییەکانی بەشێک لە کۆمپانیاکانیش خەرجنەکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاکسازیی گەورانی هەولێر.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانایان حوکمدراویان تێدایە

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە شەش هەزار حوکمدراو لە زیندانەکاندان، بەشێکیان زیاترە لە دوو هێندەی توانای راگرتن تێیاندا. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی حوکمدراوان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەکراوە و دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.