پۆلیسی سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی‌ سووکایەتیکردن بە کچێک دەستگیر دەکات

08-05-2023
نازەنین گۆران
یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو ڤیدیۆیەی بە مۆبایلی کچەکە تۆمار کردووە
یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو ڤیدیۆیەی بە مۆبایلی کچەکە تۆمار کردووە
نیشانەکردن پۆلیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی سووكایەتی پێكردن‌ و هێرشكردنە سەر کچێک دەستگیرکردووە. 
 
رۆژی دووشەممە 08-05-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەو کچە هەردوو کوڕەکە دەناسێت و هاوڕێی یەکدی بوون. یەکێک لە کوڕەکان بانگی کچەکەی کردووە بۆ گۆیژە و وا دیارە ویستویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر، بەڵام کچەکە رەتیکردووەتەوە. کوڕەکە دواتر سووکایەتی بە کچەکە کردووە و هەڕەشەی لێکردووە؛ تۆمەتباری دووەمیش مۆبایلی لە کچەکە وەرگرتووە و ڤیدیۆی تۆمار کردووە".
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، کچەکە بە تۆمەتی دزینی مۆبایلەکەی سکاڵای یاسایی لەسەر هەردوو کوڕەکە تۆمارکردووە و دوای بەدواداچوون هەردوو تۆمەتبار دەستگیرکراون. 
 
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەركەوتووە؛ تۆمەتبارەکان چەند جارێک سووكایەتییان بە کچەکە کردووە،  هێرشیان کردووەتە سەری و تەقەیان بەسەردا کردووە".
 
یەکێک لە تۆمەتباران بەناوی (ش. س. ع.) لەدایكبووی‌ 1999ـیە و ئەوی دیکەیان ناوی (ر. ح. ق.)ـە و لەدایكبووی ساڵی‌ 1997ـە. بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

جەلادەکەی نوگرەسەلمان دادگایی دەکرێت؛ 221 کەس وەکو شایەتحاڵ ئامادە دەبن

عەتا ئیبراهیمی 49 ساڵ، خەڵکی گوندی ئۆمەربلە لە کفری، کاتێک راگوێزراون بۆ نوگرەسەلمان، تەمەنی 11 ساڵ بووە. لەو زیندانە خوشکێکی لە برسا دەمرێت کە تەمەنی تەنیا یەک ساڵ بووە، حەوت کەسی ماڵباتەکەشی زیندەبەچاڵ کراون؛ ئێستا وەکو شایەتحاڵ بانگکراوە بۆ دادگە لە دژی عەجاج.