بە بەشداریی هەزاران دەروێش لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی لە ئاکرێ یادی مەولوود کرایەوە

09-10-2022
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
زیکر و حاڵی دەروێشان لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز لە ئاکرێ
زیکر و حاڵی دەروێشان لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز لە ئاکرێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئاکرێ بە بەشداریی هەزاران دەروێشی تەریقەتی قادریی ولیانی لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بە زیکر و گوتنەوەی سروودی ئایینی کرایەوە.
 
بەشدار خەلیل، دەروێشی تەریقەتی قادریی ولیانییە و 12 ساڵە پارێزگاری لە ئاڵایەکی تایبەتی تەریقەتەکەی کردووە و، لە زۆرینەی مەراسیمەکاندا بەکاری دەهێنێت، دەڵێت، "لە لەدایکبوونی پێغەمبەر ھەر زکرێک بکرێت من ھەڵیدەگرم، ساڵانە کە دەردەچین بۆ لەدایکبوونی شێخ عەبدولقادری گەیلانی."
 
ژمارەی بەشداربووانی رێوڕەسمی زیندووکردنەوەی یادەکە بە زیاتر لە دوو هەزار کەس دەخەمڵێندرێت. بەشێک لە دەروێشەکان لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق چووبوونە ئاکرێ بۆ بەشداری لە یادەکە و هەندێکیش لە باکووری کوردستانەوە چووبوون.
 
محەممەد شاکر، دەروێشە و لە باتمانەوە چووەتە ئاکرێ، ئەو لەو یادەدا پلەی خەلیفەی وەرگرت و دەڵێت، "من بۆ مەولوودی پێغەمبەر هاتووم کە لێرە لە تەکیەی ولیانی زۆر جیاواز ئەو یادە دەکرێتەوە. زۆر دڵخۆش بووم، چونکە زۆر سەڵاواتمان لێدا و زیکرمان کرد."
 
موخلیس کاوانی، پێشنوێژ و گوتارخوێن کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی یادەکە بە رووداوی گوت، "ھەمووی ئەھلی عەقیدەنە و موریدن، ھەمووی بە گڕوتین و گەنج و، جوانن. تایبەتمەندییەکی زۆر جوان دەبەخشێ کە دەبینی گوێمان لە دەنگی یەکتر نابێت لەبەر دەنگی سەڵەوات لێدان لەسەر رۆحی پێغەمبەر."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا.

یەکێتیی ئەورووپا لەژێر سێبەری جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ مەترسییەکانی وزە و هەڵوێستی وڵاتان

سەرکردەکانی ئەورووپا بەڕوونی پەیامی ئەوە دەدەن کە نایانەوێت تێوەگلانی راستەوخۆیان لەم شەڕەدا هەبێت، بەڵام لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، بە تووندی بەرۆکی بەرژەوەندییەکانی یەکێتییەکەی گرتووە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئابوورییەکانیان.