رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، مووچەی مانگی ئەیلوولی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە، 8ـی ئۆکتۆبەری 2023، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییارییەکانی ئەنجامدا و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە سبەی دووشەممە، مووچەی مانگی 9ی 2023ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."
مووچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە 24ـی ئەیلوول دابەشکرا.
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پارەیە بەتەنیا بەشی مووچەی هەموو لیوا هاوبەشەکان ناکات کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 28 لیوای هاوبەش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ