نرخی خواردنگە دەستگێڕەکان و ئارایشتگەکان لە رانیە جێگیر کران

08-11-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، نرخی خواردنگە دەستگێڕەکان و ئارایشتگەکانیان لە سنووری قەزاکە جێگیرکردووە؛ بەپێی ئەو نرخانەش قایمقامیەت بڵاویکردوونەتەوە، فەلافل دەبێت بە 500 دینار و چاککردنی برۆ و سمێڵی ئافرەتیش بە 5000 دینار بێت.
 
لەبارەی نرخی خواردن و خواردنەوەکان لە خواردنگە دەستگێڕەکان، قایمقامیەتی قەزای رانیە بەم شێوەیە نرخەکانی دیاریکردووە:
 
جگەری خۆماڵی: 1250 دینار
گۆشتی حەیوان: 1500 دینار
سینگی مریشک: 1000 دینار
فەلافل: 500 دینار
کەبابی گۆشت: 100 گرام بە 2500 دینار
تکەی گۆشت حەبل: 100 گرام بە 3000 دینار
تکەی مریشک: 100 گرام بە 2000 دینار
سادە: 2500 دینار
کوڵاوی حەیوان: 5000 دینار
کوڵاوی مریشک: 4000 دینار
ئاو: 250 دینار
دۆی خۆماڵی: 750 دینار
پێپسی: 500 دینار
چا: 250 دینار
 
نرخی جێگیرکراوی خواردنگە دەستگێڕەکان
 
هاوکات قایمقامیەتی قەزای رانیە نرخی ئارایشتگەکانیشی جێگیر کردووە و دەڵێت، بڕیارەکان بۆ جێگیرکردنی نرخ لە ئەمڕۆوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و "هەر خاوەن ئارایشتگەیەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت، لە هەمان کاتدا ئەو شوێنکارانەی بەدلە بە کرێ دەدەن نرخیان دیاریکراوە و بە هەمان شێوە پابەند کراون بەو نرخانەی بۆیان دیاریکراوە، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت لە ئەگەری پابەند نەبوونیان."
 
قایمقامیەتی قەزای رانیە داوا دەکات، لەكاتى بوونى سكاڵا ياخود گومان، هاووڵاتییان پەيوەندى بكەن بە ليژنە ھاوبەشەكانى قايمقاميەتى قەزاکە بە ژمارە مۆبایلی 07708593000.
 

نرخی جێگیرکراوی ئارایشتگەکانی سنووری رانیە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.