چەکدارانی داعش لە سنووری خورماتوو دوو شوان دەڕفێنن

09-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

 
لە قەزای خوماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش دوو شوان و دوو منداڵی گوندێکی تورکمان و عەرەبنشینی رۆژئاوای قەزاکە دەڕفێنن، دوای ئازادکردنی دوو منداڵەکە،  هێشتا چارەنووسی دوو شوانەکە نادیارە.
 
رۆژی سێشەممە، 9-1-2024، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتوو لەبارەی رفاندنی بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " کاژێر 3:30ـی پاشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی خەشامنەی تورکمان و عەرەبنشینی سەر بە قەزای خوورماتوو دوو شوانیان رفاندووە، تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نازاندرێت."
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، دوو شوانەکە لە نەتەوەی عەرەبن بە ناوەکانی (ق. س.) و (ص. م.).
 
سەرچاوەکەی پۆلیس گوتی: "چەکدارانی داعش سەرەتا چوار کەسیان رفاندووە، دوو شوانەکە و دوو منداڵ کە تەمەنیان حەوت و هەشت ساڵان بوون، بەڵام ئەو دوو منداڵەیان ئازادکردووە و مەڕو ماڵاتەکانیشیان پێدا ناردووەنەتەوە."
 
لای خۆیەوە، کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێکە جموجۆڵی بەردەوامی داعش لە سنوورەکانی زەرگە، فەتحە، دۆڵی شای دەبینرێت و ئێوارەی دوێنێش چوار چەکداریان بە ماتۆڕسکیل دوو شوانیان رفاند کە عەرەب و خەڵکی گوندەکانی ئەو سنوورەن".
 
هەر شەوی دووشەممە، دژە تیرۆری عێراق و هێزەکانی کۆماندۆ بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری جەبەل بۆر دەستپێکردووە.
 
گوندی خشامنە یەکێکە لە گوندەکانی تورکمان و عەرەبنشینی رۆژئاوای خورماتوو، چەند جارێک دانیشتووانەکەی هۆشداریان لە بارەی بوونی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەیان داوەتە بەرپرسانی پارێزگای سەڵاحەدین.
 
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.