وەزارەتی دارایی 27 بارهەڵگر هاوکاری دەنێرێتە رۆژئاوای کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 27 بارهەڵگر هاوکاری بۆ ئاوارەکان دەنێرێت. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، هاوکارییەکان نزیکەی 9 هەزار پاکێجی خۆراک لەخۆدەگرن، کە کێشی هەر یەکێکیان 26 کیلۆگرامە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 09-02-2026 هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە دەروازەی سنووریی پێشابوور رایگەیاند، هاوکارییەکانی وەزارەتەکە بۆ رۆژئاوای کوردستان گەیشتوون و بە زووترین کات لە دەروازە سنوورییەکە دەرباز دەبن.
 
بە گوتەی هونەر جەمال، هاوکارییەکان بەگشتی هەشت هەزار و 910 پاکێجی خۆراکن کە لە رێگەی 27 بارهەڵگرەوە دەگەیێنرێنە رۆژئاوای کوردستان.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کێشی هەر کام لە پاکێجە خۆراکییەکان 26 کیلۆگرامە کە سەرجەم خواردنە سەرەکییەکان لەخۆدەگرن و بەگشتی 230 تۆنن.
 
وەک هونەر جەمال گوتی، لەکاتی گەیشتنیان بە رۆژئاوای کوردستان، هاوکارییەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر خێزانی شایستە و ئاوارەکاندا دابەش دەکرێن.
 
بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریاوە بۆ گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لە 06ـی کانوونی دووەم و دواتر فراوانبوونی هێرشەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، هەزاران هاونیشتمانی ئاوارەی ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون کە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست و واژۆکردنی رێککەوتن، هێشتا پێویستییان بە هاوکاریی خێرایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی ژمارەیەک چەکداری داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

کوردانی ئێزدی سکاڵا لەسەر ئەو داعشانە تۆمار دەکەن لە سووریاوە هێندراونەتە عێراق

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، لەنێو ئەو چەکدارانەی پێشووی داعش کە لە سووریاوە هێندراونەتە نێو زیندانەکانی عێراق، کەسانێک هەن کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان بەرامبەر کوردانی ئێزدی. نوێنەرانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، سکاڵای یاسایی دژی ئەو داعشانە تۆمار دەکەن و هەزاران بەڵگە دژیان ئامادەیە