پارێزگاری دهۆک: هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بارانە بەخوڕەکەی شێخان دەکرێ

09-02-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک لە دانیشتووانی شێخان بەهۆی بارانی بەخوڕی ئەم دواییانە زیانیان بەرکەوت. پارێزگاری دهۆک دەڵێت، لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکدەهێندرێ و هاوکاریی سەرجەم زیانلێکەوتووان دەکرێ.
 
رۆژی دووشەممە، 09-02-2026، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئەو ماڵانەی لە قەزای شێخان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زیانیان بەرکەوت، رایگەیاند: ''سوپاس بۆ خودا، رووداوە سرووشتییەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.''
 
بەگوتەی عەلی تەتەر، جگە لە زیانی هاونیشتمانییان لە ناوەندی قەزاکە، بارانی بەخوڕ لە کەمپێکی ئاوارەکانیش زیانی بە چەند خێوەتێک گەیاند.
 
پارێزگاری دهۆک گوتی، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و ''هاوکاریی هەموو ئەو کەسانە دەکرێ کە زیانیان بەرکەوتووە، چ لە نێوشار و چ لە کەمپەکان.''
 
دوێنێ سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە رووداوی گوت، کاژێر 03:30 خولەکی بەرەبەیان، بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، زیان بە نزیکەی 30 ماڵ و 17 ئۆتۆمبێل کەوت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

یەکێتیی مامۆستایان: مامۆستایانی گرێبەست دەمێننەوە و گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، هەموو مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستیان نوێ دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایانیان تەواو کردووە.