مەزڵووم عەبدی: بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەجێگەی خۆیان دەمێننەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، فەرمانبەران و بەڕێوەبەرە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەکو خۆیان لەسەر کارەکانیان دەمێننەوە و لانادرێن، هەروەها دەڵێت، دەروازەی سێمالکا وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، مەزڵووم مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گوتارێکدا بۆ خەڵکی حەسەکە و ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی، روونکردنەوە لەسەر رێککەوتنەکەی 29ی کانوونی دووەم لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا دەدات.
 
مەزڵووم عەبدی، دەڵێت: "لە رێککەوتنەکەدا [لەگەڵ دیمەشق] نووسیومانە، بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر لە جێگەی خۆیاندا دەمێننەوە".
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە، باسی چارەنووسی دەستەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کرد و رایگەیاند: "لیژنەیەکمان دروستکردووە لەنێویدا هاوسەرۆکی هەرێمی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەیە، پارێزگار هەیە، ئەوانەی کە لە دەوڵەتەوە لە دیمەشقەوە دێن گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن لەسەر ئەو دەستانەی هەن، کە دەستەکان دەبنە بەڕێوەبەرایەتی".
 
سەبارەت بە چارەنووسی دەروازەی سێمالکا کە دەکەوێتە سەر سنووری باشوور و رۆژئاوای کوردستان، مەزڵووم عەبدی گوتی: "سێمالکا وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڕێوەبەر، فەرمانبەران و ئاسایشەکەی وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام شاندێکی دیمەشق سەرپەرشتی هەندێک کاروبار دەکەن کە پەیوەستە بە دەوڵەتەوە وەکو پشکنینی پاسپۆرت"
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بە لایەنی سەربازی رێککەوتنەکە کرد و گوتی: "فیرقەیەک کە لە سێ لیوا پێکدێت، لە هێزەکانی هەسەدە دروست دەکرێت، لیوایەک لە حەسەکە، لیوایەک لە قامشلۆ و لیوایەکیش لە دێرک دەبێت."
 
 
رۆژی هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناوەڕۆکی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بڵاوکردەوە.
 
هەسەدە رایگەیاندووە، رێککەوتوون لەسەر راگرتنی شەڕ لەنێوانیان، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی گشتگیر و لێکتێگەیشتن لەبارەی پڕۆسەی تێکەڵکردنێکی ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان و کارگێڕییەکانی هەردوولا.
 
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێزە سەربازییەکان لە هێڵی بەرەنگاربوونەوەی نێوانیان دەکشێنەوە و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناوەندی شاری حەسەکە و قامیشلۆ، هەروەها دەست دەکرێت بە تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و فیرقەیەکی سەربازی پێکدەهێنرێت کە سێ لیوای لە هەسەدە دەبێت.
 
لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە لیوایەکی دیکە بۆ هێزەکانی کۆبانێ پێکدەهێنرێت لە چوارچێوەی فیرقەی سوپا لە سنوورى پارێزگای حەلەب.
 
بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق تایبەتە بە یەکە کارگێڕییەکان، بەشێوەیەک کە دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تێکەڵ بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکرێن و فەرمانبەرانی مەدەنی جێگیر دەکرێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، وەکو سیمبولی کیمیابارانی شارەکە لە ساڵی 1988.

دیداری ئاشتی و هەڵەبجە؛ HWPL لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رادەگەیێنێت

بە ئامانجی چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان و دانانی چوارچێوەیەکی رێکخراو بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی، رێکخراوی نێودەوڵەتیی HWPL بە هاوکاری رێکخراوی (PAO)، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە شاری هەولێر سازکرد و تێیدا بە فەرمی دامەزراندنی "لیژنەی جێبەجێکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" راگەیێندرا.