رووداو - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە 24 کاژێری رابردوو پشکنین بۆ 49 گومانلێکراو ئەنجامدراوە و کەسێکیان تووشی کۆرۆنا بووە کە قوتابی بووە و لە ئێران گەڕاوەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەوەی تووشبووە پێشتر لە شاری سلێمانی کەرەنتین کرابوو و ئێستادا ژمارەیەك گومانلێکراوی دیکە لەژێر پشکنین دایە لە کاژێرەکانی داهاتوو دەرەنجامەکان دەردەچێت.
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا کەرەنتین کراون ژمارەیان سێ هەزار و 15 کەسن و لە 29 شوێنی جیاواز کەرەنتین کراون، ئێستاش تەنها هەزار و 14 کەس لە کەرەنتینەکان ماونەتەوە. لە دوو هەفتەی رابردوو دوو هەزار و یەک کەس لە کەرەنتینەکان دەرچوونە.
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە کە هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵخ، بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە، بەردەوام دەستشووشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 لەکاتی پێویستدا.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 14 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ