رووداو دیجیتاڵ
کوردێک لە کەرکووک پۆستى یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى تەندروستیی شارەکەى وەرگرت کە لەسەر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستانە.
د. شاسوار عەلى، 5ى ئایارى بە فەرمى وەکو یاردەیدەرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکووک بۆ کاروبارى تەکنیکى دەستبەکار بووە.
سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پۆستەى د. شاسوار عەلى وەری گرتووە پێشتر بەدەست کوردەوە بووە، زیاتر لە شەش ساڵە چۆڵە.
بە گوێرەى زیانیارییەکانى رووداو، ئەو پۆستە وەک پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان دراوە بەو کەسە.
سامان یابە عەلی ئاماژەى بەوەدا، ئەو کوردەى پێشتر ئەو پۆستەى بەدەستەوە بوو، بووەتە بەڕێوەبەرى تەندروستى، لەو کاتەوە پۆستەکە چۆڵە.
بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى ئێستاى کەرکووک لە نەتەوەى عەرەبە دوو یاریدەدەرى هەیە بۆ کاروبارى کارگێڕی و تەکنیکى، کە یەکێکیان کوردە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ