رووداو دیجیتاڵ
لە تەممووزی 2015دا ئاگربەستی دوو ساڵ و نیوی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆتاییهات و شەڕی نێوانیان دەستیپێکردەوە.
لە 2015 بۆ 2017 شەڕەکە زیاتر لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان بوو. لە 2017ـەوە شەڕەکە ناوچە گوندنشینەکانی گرتەوە. لە 2019ـەوە سەرنجەکە زیاتر لەسەر باشووری کوردستان بوو.
بەگوێرەی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، لە تەممووزی 2015ەوە تاوەکو کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، 646 هاووڵاتی سڤیل، 1494 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، 226 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون و 4786 گەریلای پەکەکە کوژراون.
شەڕی نێوان دوو لایەنەکە بریتی بووە لە تەقاندنەوەی بۆمب، هێرشکردن بە ئارپیجی، کوشتن بە نیشانەشکێن و چەکی دیکە، درۆن، بۆردوومان و تۆپباران.
لەو شەڕەدا زیانە گیانییەکانی تورکیا 71.6% سەرباز، 19.6% پۆلیس و 8.8% گوندپارێز بوون.
زیانە گیانییەکانی کەسانی سڤیل بەم جۆرە بووە:
- 11.5% کەسانی تەمەن 1 بۆ 15 ساڵ.
- 33.1% تەمەن 16 بۆ 35 ساڵ.
- 14.4% تەمەن 35 بۆ 59 ساڵ.
- 5.1% تەمەن سەروو 60 ساڵ.
- 35.8% تەمەنیان نەزانراو بووە.
لای پەکەکە، ئەوانەی کوژراون 25.7% کچ و ژن و 74.3% کوڕ و پیاو بوون.
دابەشکاریی شەڕەکان بەم جۆرە بووە:
باشووری کوردستان
- لە 01-08-2015 تاوەکو 19-12-2024، 122 هاونیشتمانیی سڤیل کوژراون.
- لە 25-07-2015 تاوەکو 31-12-2024 لانیکەم هەزار و 562 گەریلای پەکەکە کوژراون.
- لە 01-06-2016 تاوەکو 02-12-2024 لانیکەم 239 سەربازی تورکیا کوژراون.
باکووری کوردستان
- لە نێوەڕاستی 2015 تاوەکو سەرەتای 2025، 4 هەزار و 932 کەس لە هێزە ئەمنییەکان، گەریلا و سڤیل لە 22 پارێزگەی باکووری کوردستان کوژراون.
- 448 سڤیل، 3127 گەریلا، 222 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون و 1135 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
دابەشکاریی زیانە گیانییەکانی باکووری کوردستان بەم جۆرەیە:
- پارێزگەی سەمسوور؛ 14 گەریلای پەکەکە و 8 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون
- پارێزگەی ئاگری: 13 سڤیل، 3 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 85 گەریلا و 42 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئێلیهـ: 3 سڤیل، 18 گەریلا و 37 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی چەولیگ: 5 سڤیل، 66 گەریلا و 30 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی بەدلیس: 5 سڤیل، 127 گەریلا و 31 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئامەد: 93 سڤیل، 48 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 366 گەریلا و 200 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی خارپێت: 1 سڤیل، 13 گەریلا و 5 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئەرزینگان: 1 سڤیل و 15 گەریلا کوژراون.
- پارێزگەی ئەرزەرۆم: 1 سڤیل، 18 گەریلا و 4 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی دیلۆک: 1 گەریلا کوژراوە.
- پارێزگەی جۆلەمێرگ: 62 سڤیل، 10 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 646 گەریلا و 270 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی ئیدیر: 19 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی مەرەش: 1سڤیل، 5 گەریلا و 2 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی قەرس: 1 سڤیل، 56 گەریلا و 8 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی مەڵەتێ: 1 گەریلای پەکەکە کوژراوە.
- پارێزگەی مێردین: 56 سڤیل، 10 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 265 گەریلا و 147 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی مووش: 1 سڤیل، 1 کەس کە نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بووە، 37 گەریلا و 7 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی رووها: 5 سڤیل، 5 گەریلا و 14 هێزی منیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی سێرت: 5 سڤیل، 128 گەریلا و 37 ئەندامی هێزی ئەمنی کوژراون.
- پارێزگەی شرنەخ: 163 سڤیل، 148 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 790 گەریلا و 210 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی دێرسم: 11 سڤیل، 279 گەریلا و 27 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی وان: 19 سڤیل، 2 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 185 گەریلا و 53 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
تورکیا
- لە تشرینی یەکەمی 2015 تاوەکو تشرینی یەکەمی 2024، لانیکەم 292 سڤیل، گەریلا و ئەندامی هێزی ئەمنی لە 17 پارێزگەی تورکیا کوژراون.
- 76 سڤیل، 96 گەریلای پەکەکە و 120 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
دابەشکاریی زیانە گیانییەکانی تورکیا بەم جۆرەیە:
- پارێزگەی ئادانا: 6 سڤیل، 3 گەریلا و 6 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئەنقەرە: 48 سڤیل، 7 گەریلا و 21 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئەنتاڵیا: 3 گەریلا و 1 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئارتڤین: 1 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراوە.
- پارێزگەی بورسا: 1 گەریلا و 1 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی گیرەسون: 4 گەریلا و 4 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی گوموشهانە: 1 سڤیل، 4 گەریلا و 2 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی هاتای: 33 گەریلا و 9 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئیستەنبووڵ: 16 سڤیل، 3 کەس لەوانەی نازانرێت سەر بە چ لایەنێک بوون، 4 گەریلا و 48 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ئیزمیر: 1 سڤیل و 1 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی قەیسەری: 1 سڤیل و 15 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی کۆجائێلی: 1 گەریلا کوژراوە.
- پارێزگەی مەرسین: 2 سڤیل، 1 کەس کە نازانرێ سەر بە چ لایەنێک بووە، 2 گەریلا و 1 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی موغڵا: 6 گەریلا کوژراون.
- پارێزگەی ئۆردو: 7 گەریلا و 3 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی عوسمانییە: 21 گەریلا و 2 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
- پارێزگەی ترابزۆن: 1 سڤیل و 5 ئەندامی هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ