نیشتەجێکردنی سنە: زیاتر لە 3000 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە بانە زیانیان بەرکەوتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردنی پارێزگای سنە دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 3000 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی تەنیا لە یەک شاری ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 9ی ئایاری 2026، سەعید رەسوولی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردنی پارێزگای سنە رایگەیاند، "تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون، بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن."
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردنی پارێزگای سنە گوتی، "بەپێی خەمڵاندنەکانمان، 3300 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە شاری بانە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون؛ 41 یەکەیان بە تەواوی رووخاون."
 
سەعید رەسوولی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خەمڵاندنی زیانەکان، نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات.
 
پێشتر بەرپرسانی پارێزگای سنە رایانگەیاندبوو، بڕی ئەو هاوکارییەی بۆ نۆژەنکردنەوە دانراوە بەپێی زیانەکان لە 15 ملیۆن تاوەکو 700 ملیۆن تمەن دەبێت.
 
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا - ئیسرائیل لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و دواتر ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵک لە عەفرین لە 15ی ئاداری 2018. وێنە: REUTERS/Khalil Ashawi

پارێزگاری حەسەکە بۆ رووداو: سبەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەستپێدەکات

پارێزگاری حەسەکە دەڵێ، ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی عەفرینی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان تەواو بووە و بڕیارە سبەی شەممە ئەو پڕۆسەیە دەستپێبکات؛ دەشڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە هیچ ئاوارەیەک و هیچ زیندانییەکی سیاسی نەمێنێت."