رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی کە خانمە گۆانیبێژێکی فەرەنسی بە ناوی ئیزیا هەیجلان لە ئاهەنگێکدا باسی لە ئەگەری هێرشکردنی خەڵک بۆ سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا کرد، داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی "هاندانی ئاشکرای تاوانکاری" بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ هونەرمەندەدا بکرێت.
لە ماوەی ئاهەنگەکەیدا، ئێوارەی رۆژ پێنجشەممە لە شاری پۆلیۆسورمێر، لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵێکدا لە باشووری فەرەنسا، خانمە گۆرانیبێژەکە لەسەر شانۆ باسی لەوە کرد، چی دەبێت ئەگەر بەشداربووان لەوێ ماکرۆن ببینن، هێرشی بکەنە سەر و بیکوژن.
ئیزیا هەیجلان گوتی: "من دەیناسم. پێموایە خەڵکیش دەیەوێت من ئەو لە بەرزایی 20 مەتر ببەستمەوە و هەمووان بە داری درێژی نووک بە بزمار لێرە ئامادەبن،" گوتیشی: "کاتێک [ماکرۆن] بەسەرماندا بەرزبووەوە، هەموومان دارێکمان پێ دەبێت بۆ ئەوەی خۆشی خۆمان دەرببڕین و ئەو بەزەویدا دەدەین، بەڵام هێواشی."
گۆرانیبێژەکە بە تەنزەوە گوتیشی: "لە ئێستاوە مانشێتی رۆژنامەی نیسماتان بۆ سبەی دەبینم: ئیزیا داوای کوشتنی ماکرۆن دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ