رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ 1443 ساڵ بەسەر کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە تێدەپەڕێت، بەوبۆنەیەشەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان دەکات و هیواخوازە ساڵی نوێی کۆچی "ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی."
کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی ژیانی بوو، چونکە لە مەدینە شێوازی بانگەواز و کارکردنی گۆڕی. لە ساڵی سێیەم بۆ چوارەمی خەلیفایەتیی عومەری کوڕی خەتابیشدا، رۆژژمێری کۆچی دانرا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت."
ساڵی کۆچی 10 تاوەکو 12 رۆژ لە ساڵی زایینی کورتترە و بەپێی سووڕانەوەی مانگ بە دەوری زەویدا دیاریدەکرێت. ئەمساڵ کەوتووەتە ئەمڕۆ دووشەممە، 9-8-2021.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ