رووداو- دیجیتاڵ
نزیکەی سێ ساڵە فڕۆکەخانەی کەرکووک کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گەشتی شەوانەی نییە. بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەکە دەڵێ، بڕیارە نێوەڕاستی ئەم مانگە گەشتی شەوانە دەستپێبکات.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی کەرکووک، رۆژی شەممە، 09-08-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشتر فڕۆکەخانەکە بۆ گەشتی شەوانە کەموکورتی هەبوو، بەڵام دواتر سەرجەم کەموکورتییەکان چارەسەر کران.
هەردی سەمەد گوتیشی: "نزیکەی سێ مانگە هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی گەشتی شەوانە لە فڕۆکەخانەی کەرکووک تەواو بووە و چاوەڕێی رەزامەندیی لایەنە باڵاکان بووین."
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەکە، چەند جارێک وادەی دەستپێکردنی گەشتی شەوانە دیاریکراوە، بەڵام دواخراوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە نێوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێبکات.
فڕۆکەخانەی کەرکووک رۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی 2022 بە ئامادەبوونی ناسر شبلی، وەزیری ئەو کاتەی گواستنەوەی عێراق کرایەوە و یەکەم گەشتی لە هەمان مانگدا لە تورکیاوە بوو بۆ فڕۆکەخانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ