منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ خەریکە چاوەکانی لەدەستدەدات

09-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق @SahiraSdiq
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەمەنی تەنیا چوار ساڵە، نەخۆشی خەریکە بۆ هەمیشە دونیای روونی بەڕوودا تاریک دەکات و ئەگەر بەخێرایی چارەسەر نەکرێت چاوەکانی هەر لەو تەمەنە بچووکەوە لەدەستدەدات.
 
مەرام سەیفەدین، خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی شارۆچکەی دۆمیزە لە پارێزگای دهۆک، لە تەمەنی یەک ساڵییەوە هەردوو چاوی تووشی بەرزبوونەوەی پەستان بووە.
 
مەرام و خانەوادەکەی ئاوارەن و ماوەی حەوت ساڵە لە باشووری کوردستان دەژین، بە گوتەی دایکی، منداڵەکانی بەرگریی لەشیان کەمە، سێ منداڵی پێشتر گیانیان لەدەستداوە و مەرامیش ئێستا دۆخی لەوپەڕی خراپیدایە.

 

مەرام
 
ئێستا مەرام  کێشەی تۆڕی چاو و بیلبیلەی هەیە و ماوەی سێ ساڵە خەریکی چارەسەرن، پزیشکان لە دهۆک پێیان گوتوون، کە چارەسەری لە کوردستان نییە و پێویستە بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.
 
د. دیار عەبدولقادر پزیشکی مەرام بە رووداوی راگەیاند، قەرنیەی هەردوو چاوی مەرام تەنکن و بەرگەی هیچ زەبرێک ناگرن، چاوی چەپی ساڵی رابردوو بەهۆی ئەوەی دەستی برایەکی بەرکەوتووە تەقیوە، چاوی راستیشی ئێستا تووشی هەمان کێشە بووە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە.

 

مەرام
 
مەرام پێویستی بە چاندنی قەرنیەی چاوە کە ئەوەش ئێستا لە کوردستان نییە و لە دەرەوەی وڵات دەکرێت، خیزانەکەشی لە توانایاندا نییە بیبەنە دەرەوە.
 
هەروەها بەگوتەی پزیشکان چیدی ناتوانن لە کوردستان چارەسەری بۆ بکەن، ئەگەر بەپەلە بۆ چارەسەر نەبرێتە دەرەوەی وڵات، رەنگە دواتر لە دەرەوەی وڵاتیش نەتوانرێت هیچ چارەسەرێکی بۆ بکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''