سەرمایەدارێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد

09-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کاوە حاجی فایەق، وەبەرهێنەر و سەرمایەداری دیاری کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی شەممە، 9-9-2023، کاوە حاجی فایەق، سەرمایەداری دیاری کوردستان و خاوەنی کۆمپانیای ساوز کوردستان کە دابەشکردنی گازی هەرێمی کوردستانی لەئەستۆیە و هاوکات خاوەنی پڕۆژەی فلۆریا سیتییە لە هەولێر، لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ شەممە هێمن هەینی، بەڕێوەبەری مارکێتینگی پڕۆژەی فلۆریا سیتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاوە حاجی فایەق بەهۆی "نەخۆشیی شێرپەنجە"ـەوە لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆچی دواییکردووە.
 
هێمن هەینی ئاماژەی بەوەکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا تەرمی کاوە حاجی فایەق دەهێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە رێوڕەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە