رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد. هەردوولاش جەختیان لە پێویستیی تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يهكههڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه.
کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 9-10-2023 بەڕێوەچوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەردوولا لەبارەی پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا لە کۆبوونەوەکەیاندا "باسيان له په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد كه رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه."

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى، دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌شیشیان تاوتوێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ