مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان لە سنە خەڵاتدەکرێت

09-12-2019
فوئاد رەحیم
نیشانەکردن سنە زانکۆی گەرمیان
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، بە سەرپەرشتی د. رەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی مامۆستا و خوێندکاران، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشیرایە هەڵمەت عاسی حوسێن، مامۆستای زانکۆی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان.
 
هەڵمەت عاسی لە خوێندنی دکتۆرا لە 95ـەمین خولی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان لە سنە توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت.
 
لە بەرامبەر ئەم سەرکەوتنەدا ناوبراو لە هەموو ئەو ماف و تایبەتمەندیانە سوودمەنددەبێت کە نازناوی خوێندکاری یەکەم پێیدەبەخشرێت لەگەڵ بەخشینی تێچووی خوێندنی لە زانکۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سەڵاحەدین

زانکۆی سەڵاحەدین 500 کتێب بۆ کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەنێرێت

لافاو زیانێکی زۆری بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ گەیاند. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، 500 کتێبی سەردەمی و کواڵیتی باش بۆ کتێبخانەکە دەنێرن.