قایمقامیەتی چەمچەماڵ: سبەی لە دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن پشووە

09-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سبەی چوارشەممە 10-12-2025ی وەکو پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.

لە راگەیێندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، "بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سرووشتییەی ئەمڕۆ رووی لە قەزاکەمان کرد، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، سبەی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگەکان پشووی فەرمیە."

بەپێی راگەیێندراوەکە، پشووەکە ئەو دامودەزگایانە ناگرێتەوە کە "ئێشکگریی بەردەوامیان هەیە."

لافاو چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادییش بە هاونیشتمانییان گەیشتووە.

سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکە تەمەنی 70 ساڵە و دیواری بەسەردا رووخاوە، قوربانییەکەی دیکەش کچێکی 22 ساڵە و بەهۆی لافاوەوە خنکاوە."

ناو و تەمەنی دوو خنكاوەكەی چەمچەماڵ

عومەر سەعید ئەمین
لەدایكبووی 1953 
دانیشتووی ناحیەی شۆڕش

بۆكان بەشارەت شەریف
لەدایكبووی 2003 
دانیشتووی ناحیەی شۆڕش
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

گەڵف کیستۆن: ئامادەین بەخێرایی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی بەپەلەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی شێخان، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، کارەکانی لە کێڵگەکەدا راگرت.