رووداو-هەولێر
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و کارەسات لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە 10 ناوچەی باشووری کوردستان دەدات.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنەکە، ئەمشەو 9-12-2025 تاوەکو بەرەبەیانی 10-12-2025، مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەم شوێنانە هەیە: سەنتەری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، سەنگاو، مەیدان، قەرەداخ، بازیان، دەربەندیخان، قادر کەرەم، سەیدسادق و خانەقین.
ژووری ئۆپەراسیۆنەکان پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو لەبارەی بڕ و شێوازی بارانبارین لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە خستەڕوو:
گەرمیان: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 50 بۆ 60 ملیمەتر دەکرێ. کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێ و زۆربەی کاتەکان بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
سلێمانی: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 35 بۆ 55 ملیمەتر دەکرێ. کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و زۆربەی کاتەکان بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
هەڵەبجە: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 30 بۆ 40 ملیمەتر دەکرێ. کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێ و زۆربەی کاتەکان لێزمەباران دەبێ، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
راپەڕین: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 10 بۆ 15 ملیمەتر دەکرێ و کاریگەریی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێ.
هەولێر: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 5 بۆ 10 ملیمەتر دەکرێ. باران بەشێوەی نمە دەبارێ و بڕەکەی لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە، بەتایبەت کۆیە و دەوروبەری، زیاتر دەبێ. درەنگانی شەو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
دهۆک: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 2 بۆ 5 ملیمەتر دەکرێ. کاریگەریی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.
زاخۆ: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 2 بۆ 5 ملیمەتر دەکرێ. کاریگەریی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.
سۆران: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 2 بۆ 5 ملیمەتر دەکرێ. باران بەشێوەی نمە دەبارێ و درەنگانی شەو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
کەرکووک: پێشبینیی بارانبارین بە بڕی 2 بۆ 5 ملیمەتر دەکرێ و باران بەشێوەی نمە دەبارێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ