سێ تانکەر لەسەر رێگەی پێنجوێن سووتان؛ 'شۆفێرێک گیانی لەدەستدا'

10-01-2025
پەیمان محەممەد
 ساتی سووتانی سووتانی تەنکەرەکان.
ساتی سووتانی سووتانی تەنکەرەکان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو تانکەر لەسەر رێگەی پێنجوێن پێکیاندادا و بەهۆیەوە جگە لە خۆیان، تانکەرێکی دیکەیش گڕی گرت؛ شاهێدحاڵەکان دەڵێن، نەیانتوانیوە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان رزگار بکەن و گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 09-01-2025، لەسەر رێگەی پێنجوێن روویداوە. سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ''دوای زیاتر لە هەشت کاژێر لە سووتانی تانکەرەکان و کۆنترۆڵکردنی، هێشتا پاشماوەی ئاگرەکە ماوە''.
 
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە شۆفێری تانکەرەکان کە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 21 ساڵ بووە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیێندراوەتەوە پێنجوێن.
 
فەرمان، کە خەڵکی کرماشانە و شۆفێری یەکێک لە سێ تانکەرە سووتاوەکانە بە رووداوی گوت، ''بزوێنەری تانکەرەکەم تێکچووبوو و کاری نەدەکرد، دوو تانکەری دیکە پێکیاندادا و نەوتەکە چووە ژێر تانکەرەکەی من و ئەویش گڕی گرت."
 
فەرمان گوتیشی: ''بینیم کەسێک لە نێو بارهەڵگرەکەدا ماوەتەوە و ئاگر رێگەی نادات دەرباز بێت، نەمانتوانی رزگاری بکەین."
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، بڕیارە گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی سەردانی شوێنی رووداوەکە بکات و زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیێتیی رووداوەکە بخاتەڕوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.