سەنتەری میترۆ: دیار کوردە پرسیاری نێو دڵی هەمووانی لە ترەمپ کرد

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دیار كوردە، تەنیا پەیامنێری رووداو نەبووە و دەنگی ملیۆنان کوردی گەیاندووەتە کۆشکی سپی. ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرنجڕاكێشانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی کورد لە حەلەب "بۆ دیار كوردە و رووداو ئەركن، بۆ ئێمەش جێگەی شانازی." رێکخەری سەنتەرەکە دەڵێت، "دیار وەکو دیپلۆماتکارێکی گەورەی کوردە لە وڵاتێکی گەورەدا."
 
 
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "دیار کوردە، تەنیا پەیامنێری رووداو نەبوو، پەیامنێری ئەو ملیۆنان كەسە بوو كە لە رێی شاشەی تیڤی و مۆبایلەكانیانەوە چاویان لەسەر گەڕەكەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودە، لە كۆنگرە رۆژنامەڤانییەكانی سەرۆكی ئەمریكا، پەیامنێرە سەركەوتووەكەی رووداو، پرسیاری دڵی هەمووانی لە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ كرد."
 
 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بوونی دیار و رۆڵی ئەو، هاوشێوەی هەبوونی دیپلۆماتکارێکی گەورەیە لە وڵاتێکی گەورەی وەکو ئەمریکا."
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتیشی، "دیار کوردە چاوی هەموو بینەرەکانی بەوە راهێناوە، لە هەر کۆنگرەیەکی گەورەی جیهانیدا بێت، پرسیاری خەڵک دەگەیێنێتە شوێنی خۆی."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا سەنتەری میترۆ ئاماژە بەوە دەکات، "دەزانین جیهان دڵڕەقتر بووە، بەرژەوەندییەكان سۆزی مرۆیی كەمتر كردووەتەوە، دڵتەنگین بەوەی بەرامبەر خەڵكی سڤیل لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود روودەدەن، تووڕەین لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەم كاتەدا سەرنجڕاكێشانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو ناهەقی و گەمارۆدانە بۆ دیار كوردە و رووداو ئەركن، بۆ ئێمەش جێگەی شانازین."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەندە، ئەو منداڵە ببوورە دایک بۆ خوشک و براکانی

روانگە خەندە دەگەڕێنێتەوە بۆ خەندەی 7 ساڵان؛ کچەکەی چەمچەماڵ بووە خاوەنی خانوو

دوای ئەوەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ دایکی لەدەستدا و بووە "دایک" بۆ برا ساواکەی، دەزگای روانگە خەندە بۆ خەندەی 7 ساڵان دەگەڕێنێتەوە. روانگە خانوویەکی بۆ خێزانەکەی کڕی و باوکی خەندە دەڵێت: "ئیتر کچەکەم دەتوانێت وەک منداڵێک بژی."