لە ناحیەی جەبارە تەرمی منداڵێکی 6 ساڵان دۆزرایەوە؛ 'سەربڕدراوە'

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10-02-2026 لە گوندی تەنەقار لە ناحیەی جەبارەی سەر بە پارێزگای دیالە تەرمی منداڵێکی 6 ساڵان لەناو حەمامی ماڵی خۆیان "بە سەربڕدراوی" دۆزرایەوە، منداڵەکە کچە و بە رەچەڵەک عەرەبە.
 
رێبوار محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید خالید گەرمیانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە گوندی تەنەقار منداڵێک بە سەربڕدراوی هێندراوەتە نەخۆشخانەکەمان و دواتر کەسوکارەکەی بردوویانەتەوە."
 
پۆلیسی پارێزگای دیالە، باوکی منداڵەکەی بە تۆمەتی سەربڕینی منداڵەکەی دەستگیر کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باوکی منداڵەکە باری دەروونیی ناجێگیرە و لە ماڵەوە بە زنجیر بەستراوەتەوە، ئەمڕۆ زنجیرەکەی پچڕاندووە و "بە چەقۆ سەری منداڵەکەی بڕیوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گردبوونەوەی هاووڵاتییان لەبەردەم بازگەکە

کێشەی بازگەی مەخموور "بە شێوەیەکی کاتی چارەسەر کرا"

دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک رێگری لە بردنە ژوورەوەی کاڵا و کەلوپەل لە هەولێرەوە بۆ قەزای مەخموور کرا، دانیشتووان و کاسبکارانی قەزاکە خۆپێشاندانیان کرد و رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و مەخمووریان داخست. بەرپرسانی کارگێڕی و ئەمنیی نەینەوا دەڵێن، کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەر کراوە، بەڵام قایمقامی قەزاکە هۆشداری دەدات کە "تاوەکو بازگەکە هەبێت، کێشە بەردەوام دەبێت."