پۆلیسی گەرمیان: لە کفری بەهۆی گولـلەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

10-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە کفری ژنێک بە گولـلە گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی دەڵێن خۆی کوشتووە.

رۆژی هەینی، 10ـی ئاداری 2023، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک بە گولـلە گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی بە پۆلیسیان گوتووە، لە ماڵی خۆیان بە دەمانچە گولـلەیەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە.
 
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی هەر لەنێو کفریدا گیانی لەدەستداوە، نەبراوەتە نەخۆشخانەکەی ئەوان و رەوانەی دادپزیشکی کەلار کراوە.
 
ژنەکە ناوی (ب، و، ڕ)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1996ـە. عەلی جەمال قدووری گوتی، پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر دەمانچەکەدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ چۆنیەتیی رووداوەکە کردووەتەوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژنە دەستگیر نەکردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، ساڵی رابردوو 68 ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک هاونیشتیمانی لە شاری قامیشلۆ

خەڵکی قامشلۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەن

لە هەر شوێنێکی شاری قامشلۆ بڕوانیت، ئاڵای کوردستان بە بەرزی دەبینیت؛ ئەمجارە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر "برای گەورە" کە مەبەست لێی هەرێمی کوردستانە، و پێیان وایە کورد هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە نییە.