سوپای پاسداران: درۆنێکمان لە ئیلام خستە خوارەوە

10-03-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە پاریزگای ئیلام راگەیاند و دەڵێت: "درۆنی ئیسرائیلە و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە."
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، پەیوەندیی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند: "درۆنێکی جۆری هێرمس لە ئیلام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران خراوەتەوە خوارەوە".
 
سوپای پاسداران هەر ئەمڕۆ رایگەیاند: "سێ درۆنی دیکەی جۆری هیرۆن تی بی لە تاران و مەرکەزی خراونەتە خوارەوە و تێکشکێنراون.''
 
هێشتا نە ئەمریکا نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆکەیەکی هێڵی فلای ئەربیل

فلای ئەربیل: رۆژانە گەشتی راستەخۆمان بۆ ئەورووپا و ئیستەنبووڵ هەیە

کۆمپانیای فلای ئەربیل رایدەگەیێنێت، رۆژانە گەشتی راستەخۆیان بۆ ئەورووپا و ئیستەنبووڵ بەردەوامە. ئاماژەبەوەش دەکەن، هەرکەس تیکیت لەرێگەی "هەژماری من"ـەوە بکڕێت و گەشتەکەی هەڵوەشێتەوە راستەخۆ پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی.