درۆنێک لە کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر کەوتە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەمێک لەمەوبەر لە کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە، دوای ئەوەی لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان تێکشکێندرا.
 
درۆنەکە دوای کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر بانی ماڵی هاونیشتمانییەکی کۆمەڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
نورهات هەرکی، دانیشتووی گوندی سێبیران بە رووداوی راگەیاند، درۆنەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچ درایەوە و کەوتە سەر بانی ماڵێک لە نێو کۆمەڵگەی سێبیران، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
 
ئەو هاونیشتمانییە راشیگەیاند، هەر دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
 
کۆمەڵگەی سێبیران دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانەی هەولێر، زۆربەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانیش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەکە. نورهات هەرکی دەڵێت، "بەردەوام درۆن و پارچەی درۆن و مووشەک لە دەروبەرمان دەکەوێتە خوارەوە، بۆیە ژیانمان لە مەترسیدایە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانێکی ئاسمانی بۆ سەر شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام

ئیسرائیل: زۆربەی بنکە ئەمنییەکان و بارەگاکانی بەسیجمان لە ئیلام لەنێوبردووە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێر"دا، گورزێکی کوشندەیان لە ژێرخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای ئیلام داوە و زۆربەی بنکە سەرەکییەکانی هێزەکانی ناوخۆ و بەسیجیان لەو پارێزگایە لەنێوبردووە.