لە گوندی سرێشمەی سۆران سێ کووپ سکەی مێژوویی دۆزرانەوە

10-06-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
سکە مێژووییەکان. وێنە: رووداو
سکە مێژووییەکان. وێنە: رووداو
نیشانەکردن سکەی مێژوویی
A+ A-
 
رووداو - گوندی سرێشمە

بۆ بەدواداچوون لە راستی و دروستیی دۆزینەوەی سکەی زیوی سەردەمی ئەسکەندەری مەکدۆنی لە گوندی سرێشمەی شارۆچکەی خەلیفان، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شارەوانی لیژنەیان پێکهێناوە و ئەو شوێنەشی بە مەبەستی دروستکردنی پەلەوەرخانە کاری تێدا کرابوو، گوایە لەوێ خەزێنەکە دۆزراوەتەوە، ئاسایش و پۆلیسی لێ جێگیرکراوە.
 
ئەو شوێنەی گوندی سرێشمە کە کاری تێدا کراوە بۆ دروستکردنی پەلەوەرخانە، دەگوترێت پارچەی شوێنەواری سکەی زیوی لێ دۆزراوەتەوە، ئاسایش، پۆلیس و تیمی شوێنەواری لێن، لێکۆڵینەوە دەکەن لە راستیی رووداوەکە.
 
رەفیق رەسووڵ، بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەوار دەڵێت "شوێنەکە شوێنی ژیان بووە پێشتر، پارچەی شوێنەواری وەکو لەتکە گۆزەی زۆری لێ جێماون، لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین ئەو سەرچاوەیەی گرتە ڤیدیۆکەی لێ بڵاوبووەتەوە، خاوەنی موڵک و ئەو شۆفێرەی کاری لێکردووە، دەبێت راستیی رووداوەکە ئاشکرا بکرێت. ئێستا وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی پێکهێناوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواریش لیژنەی پێکهێناوە. دەبوایە هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانی هەبووایە و یەک لیژنە بۆ بەدواداچوون دروستبکرایە".
 
بابەتەکە چەند رۆژێکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە؛ خەڵکی گوندەکە بە رووداویان گوت 285 سکەی زیوی سەردەمی ئەسکەندەری مەکدۆنی بوون کە دۆزراونەتەوە.
 
دڵشاد سرێشمەیی، بەڵێندەر دەڵێت "لیرەکان ماددەکانیان زیو بووە و زێڕ نەبوون، هی سەردەمی ئەسکەندەری مەکدۆنی بوون، رادەستی دەسەڵات کراون، بابەتەکەش زۆر گەورە کراوە، ئەمە سێیەمین جارە پارچەی شوێنەواری لە گوندەکەماندا دەدۆزرێتەوە، ساڵی 1993 سکەی زیوی دۆزرایەوە، ساڵی 885 دیسان گۆزەی دیکەی سکەی زیوی دۆزرانەوە و ئەمجارەشیان لە 06-06-2021 دۆزراوەتەوە".
 
شاخەوان سرێشمەیی، گوندنشین باس لەوە دەکات "بابەتەکە راستییە و سکەکان دۆزراونەتەوە، ئەو کەسەی دۆزیویەتیەوە چووە حکومەتی لێ ئاگادارکردووەتەوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیداری کردووە، نەک بۆ خۆی هەڵیگرتبێت، چونکە ئەمە شتێکی گشتییە".
 
وێنەیەک لە کەسێکی نزیکی خاوەن زەویەکە کە بە رووداو دراوە، سکەی زیووین، گوندی سرێشمە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی خەلیفان لە قەزای سۆران، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە تیمی شوێنەوارناسیی بیانی و ناوخۆ جاروبار کار بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی کوژرانی ئەفسەرەکە.

وردەکاریی کوشتنی ئەفسەرە کریستیانەکەی کەرکووک؛ "هاوکارە پێشووەکانی کوشتیان"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوشتنی عەقید زەید عادل سوبەیح لە کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێ، دوو لە هاوکارەکانی پێشووی تاوانەکەیان ئەنجامداوە کە دواتر یەکێکیان خۆی کوشتووە و کەسەکەی دیکەش دەستگیرکراوە.