فەرهاد پیرباڵ: هیچ بەڵێنێک بە خەڵک نادەم

10-08-2024
پەیمان محەممەد
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و بەربژێری سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و بەربژێری سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، ''بچمە پەرلەمان ئەرکم زۆر قورس دەبێت، بەڵام پلانی تایبەت بە خۆم هەیە".
 
ئەمڕۆ شەممە، 10-08-2024، فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و بەربژێری سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان بە رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان بەرنامە و پلانی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە ئەگەری دەرچوونیدا دەیخاتەڕوو.
 
فەرهاد پیرباڵ گوتی، ''پلان و بەرنامەکانم پەیوەندییان بە مافی جووتیاران، کرێکاران و کاسبکارانەوە هەیە. لە وڵاتانی دیکە حیزبێکی تەواو هەیە بەرگری لە کرێکاران دەکات، بەڵام لێرە ئەمەم نەبینیوە.''
 
ئەو بەربژێرەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ''هەست دەکەم بچمە پەرلەمان ئەرکم زۆر قورس دەبێت. پێویستە هەر کەس بەربژێر دەبێت، لەگەڵ خۆی ساخ بێتەوە کە دەیەوێت نوێنەرایەتیی کامە چین و توێژێکی کۆمەڵگە بکات''.
 
فەرهاد پیرباڵ رایگەیاند، ''پێویستە بچمە پەرلەمان، بەڵام لە ئێستاوە پلانەکانم ئاشکرا ناکەم و جارێ زووە". گوتیشی، ''گوێ نادەمە خەڵک. هەموو شتێک بە دەست خودایە. هیچ بەڵێنێک نادەمە خەڵک، هەموو شتێک دەدەمە دەست خودا و بە تەمای خودام''. 
 
کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست و بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد. زۆربەی ئەوانەی لە تیروپشکەکەدا ژمارەیان پێدرا بەربژێرانی سەربەخۆ بوون کە فەرهاد پیرباڵ ژمارەی 189ـی پێدرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.