لە کەربەلا بەهۆی دزەکردنی گازی کلۆرەوە 621 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

10-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەلیم کازم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەربەلا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو روویداوە، کاتێک لە وێستگەیەکی ئاو لەسەر رێگەی کەربەلا - نەجەف گازی کلۆر دزەی کردووە و بەو هۆیەوە 621 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەربەلا گوتیشی، لەنێو ئەو کەسانەدا زیارەتکاری بیانیش هەبوون.
 
سەلیم کازم گوتی، تەنیا پێنج کەسیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر هێشتا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
 
هەر لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، 621 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 
وەزارەتەکە ستایشی هەوڵی تیمە پزیشکییەکان، فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی کردووە کە "بە خێرایی و لێهاتووییەکی بەرزەوە" مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکەدا کردووە و رێگرییان لە کارەساتی گەورەتر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.