لە دهۆک باوکێک کوڕێکی خۆی 'بەهۆی قەرزەوە' دەکوژێت

10-09-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای دهۆک باوکێک کوڕێکی خۆی کوشت. بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڕەکە بە خەڵکی گوتووە، "لە بەرامبەر بڕێک پارەدا، داتاندەمەزرێنم."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 10-09-2024 هونەر رەشید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک گوتی، "دوێنێ شەو لە شاری دهۆک، باوکێک کوڕە 40 ساڵانەکەی بەهۆی قەرزەوە، کوشتووە."
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، کوڕەکە خێزاندارە، پارەیەکی زۆری قەرز کردووە، بەو هۆیەوە خاوەن قەرزەکان چوونەتە سەر ماڵی خۆی و باوکی.
 
ئەو کوڕە، وەکو پەیامنێری رووداو ئاماژەی پێکرد، "جگە لەوە، کێشەیەکی دیکەیشی هەبووە، ئەویش ئەوەیە کە پارەی بەناوی دامەزراندن لە خەڵک وەرگرتووە. بە خەڵکی گوتووە، لە بەرامبەر بڕێک پارەدا لە فەرمانگەی حکومی (کەرتی سەربازی) داتاندەمەزرێنم. خۆی پێشمەرگە بووە و پلەدار بووە. خەڵکیش باوەڕیان پێی کردووە و پارەیان داوەتێ."
 
هونەر رەشید ئەوەیشی خستەڕوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی کەوتووە، "جگە لەوەی خەڵک باوکیان بێزار کردووە، بەشێک لە کەسوکاریشی هێناوەتە نێو کێشەکە. چەند جارێک هاتوون کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە."
 
رووداو زانیویەتی، باوکی ئەو کوڕە چەند جارێک هەوڵیداوە کوڕەکەی واز لەو کارانە بهێنێت، بەڵام کوڕەکە هەر بەردەوام بووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەو ئاستەی دوێنێ شەو، باوکی چووەتە گەڕەکی رەزای دهۆک لای ماڵی کوڕەکەی و بووەتە دەمەقاڵێیان؛ لە ئاکامدا کوڕەکەی بە گولـلە کوشتووە.
 
دوای رووداوکە، باوکەکە خۆی رادەستی پۆلیسی دهۆک کردووە؛ تەرمی کوڕەکە برایە دادپزیکشیی دهۆک و ئەمڕۆ کاژێر 06:00ی بەیانی بەخاکسپێردرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.