لیژنەیەکی بەغدا بۆ وردبینیی مووچە و ژمارەى خانەنشینان لە هەرێمى کوردستانە

10-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دیوانى چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینى لە مووچە و ژمارەى خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە و تاوەکو هەفتەیەکى دیکە راپۆرتێک لەو بارەیەوە دەداتە بەغدا.
 
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى تۆڕى میدیایی رووداو دەستى کەوتوون، سەردانى شاندەکەى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بۆ هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بووە بۆ ئەوەى بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى لە ژمارە و مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران بکەن.
 
رۆژی 17ـی ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەگوێرەى بریارەکە دەبێت لە ماوەى 30 رۆژدا دیوانى چاودیرى دارایی عێراق بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى لە ژمارەى فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو کەسانە بکرێت کە تۆڕى پاراسنتى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە، لەگەڵ بڕى مووچەکانیان بەگوێرەى ئەو لیستەى کە رادەستى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى کراوە.
 
رۆژی 8ى تشرینى یەکەمی 2023 هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان  لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هاوئاهەنگیان لەگەڵ لێژنەکەى دیوانى چاودێرى داریای عێراق هەیە بۆ ئەوەی وردبینی لە تەواوی ئەو داتا و زانیارییانە بکەن، کە تایبەتن بە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان.
 
 لێژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانى چاودێریى داراییەکەدا پێکهێندراوە و  لیژنەکە لە  دوو رۆژى داهاتوودا سەردانى ئەو شوێنانە دەکات کە پاراستنى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە.
 
وردبینى لیژنەکە بۆ ژمارەى فەرمانبەرانە نییە، کە پێشتر هەرێمى کوردستان رادەستى بەغداى کردووە، بەڵکو بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە ناونیشان و وردەکارییان لەلاى بەغدا نییە.
 
ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە یاسای بودجەى گشتیی عێراق 689 هەزار کەسە، لەکاتێکدا ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دوو ئەوەندەى ئەو ژمارەیەیە.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەو لیژنە هاوبەشەى دیوانى چاودێرى دارایی دەبێت بەر لە 17ى تشرینى یەکەم راپۆرتى خۆى لەبارەى ژمارە و مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ئامادە بکات.
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.