رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتيی ناودار (مستەفا نێروەیی)، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری کۆچکردوو كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامە هاوخەمییەدا نووسیویەتی: "کۆچی دوایی پێشمەرگەی جوامێر و دێرین مستەفا نێروەیی زۆر خەمباری کردین"، و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هەموو هاوسەنگەرانی دەکات.
هەر لەو پەیامەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە باسی مستەفا نێروەیی دەکات: "مستەفا نێروەیی لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ و یەکێکە لە پێشمەرگەکانی دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول، بەدڵسۆزی و پیاوچاکیی خۆی ببووە جێگەی باوەڕی بارزانی نەمر و خۆشەویستی خەڵک، لەکاتی کەوتنی شۆڕشی ئەیلوول ئەو هەر خۆڕاگر بوو، لە شۆڕشی گوڵانیش زۆر چالاک بوو و رۆڵێکی گەورەشی لە راپەڕینی ساڵی 1991 لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانی‌دا گێڕا، بەڕاستی نموونەی خۆڕاگری و پیاوچاکی بوو".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا نووسیویەتی: "مستەفا نێروەیی بە خەباتی مێژوویی خۆی و بە قەرەمانییەکەی، جوامێری و وەفادارییەکەی هەمیشە لە بیری ئێمە و هاوسەنگەرانی خەڵکی زیندوودا دەمێنێت".
رۆژی سێشەممە 9-12-2020 مستەفا نێروەیی، هەڵگری مەدالیای بارزانی و بەرپرسی پێشووی لقی دهۆکی دەزگای ئەیلوول لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد.
مستەفا ساڵح نێروەیی ساڵی 1933 لە ناوچەی نێروەی سەر بە دێرەلووکی قەزای ئامێدی لەدایکبووە. لە گەنجێتیدا پەیوەندیی بە ریزەکانی پێشمەرگەوە کردووە و لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵاندا وەک سەرکردەیەک بەشدار بووە. بەرپرسی پێشووی لقی دهۆکی دەزگای ئەیلوول بووە.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مستەفا نێروەیی:
يا خودێ ژێ ڕ‌ازى مسته‌فا نێروه‌يى
وه‌غه‌را پێشمه‌رگێ ئه‌گيد و دێرين مسته‌فا نێروه‌يى، ئه‌م گه‌له‌ك خه‌مبار كرين. به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل وه يێن ڕێزدار و هه‌مى هه‌ڤچه‌په‌رێن وى دكه‌ين، ژدل هه‌ڤخه‌م و هه‌ڤسۆزێن وه يێن ڕێزدارين.
مستەفا نێروەیی ژ مالباته‌كا ناڤدار و ئێك ژ پێشمه‌رگێن ده‌سپێكێ يێن شۆڕه‌شا ئيلۆنێ بوو، ب دلسۆزى و مێرخاسيا خۆ، ببوو جهێ باوه‌ريا بارزانيێ نه‌مر و سه‌ركردايه‌تيا شۆڕه‌شێ، هه‌روه‌سا فه‌رمانده‌يه‌كێ جهێ باوه‌ريا پێشمه‌رگه‌ى و خۆشتڤييێ خه‌لكى بوو.
ده‌ما كه‌تنا شۆڕه‌شا ئيلۆنێ، هه‌ر ب خۆڕ‌اگرى ما و د شۆڕه‌شا گولانێدا ژى گه‌له‌كێ چالاك بوو، ڕۆله‌كێ مه‌زن د سه‌رهلدانا ئادارا 1991ێ د چارچۆڤه‌يا به‌ره‌يێ كوردستانيدا، گێڕا. ب ڕاستى نموونه‌يه‌كێ خۆڕ‌اگرى و مێرخاسيێ بوو.
مستەفا نێروەیی ب خه‌باتا خۆ يا دوير و درێژ، ب قه‌هره‌مانى، ئه‌گيدى و وه‌فادارييا خۆ، دێ هه‌رتم د بيرا مه و هه‌مى هه‌ڤچه‌په‌رێن خۆ و خه‌لكيدا زندى مينيت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ
9/12/2020
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ