رێبوار تەها: سبەی لە پارێزگای کەرکووک پشووی فەرمییە

10-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو. راشیگەیاند، "بۆ هەر رووداوێکی لەناکاو، هەموو تیمەکانمان خراونەتە ئامادەیی 24 کاژێری."
 
رۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی  2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیژنەی باڵای کارەساتە سرووشتییەکانمان هەیە، تاوەکو بەردەوامبوونی شەپۆلی بارانبارینەکە، ئەوان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە  24 کاژێر ئامادە دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو."
 
سبەی لە پارێزگای کەرکووک کراوەتە پشووی فەرمی. رێبوار تەها، گوتی: "بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابییان و هاووڵاتییانە."
 
پارێزگاری کەرکووک گوتیشی، "تاوەکو ئێستا هیچ لافاوێکی گەورە و زیانبەخش لە سنووری پارێزگاکەمان رووی نەداوە، ئەوەی هەبووە، گیرانی چەند رێگەیەک بووە و ئەوانیش کاتی بوون؛ بەڵام منداڵێک دوێنێ قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو ئاوەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا."
 
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەندین ناوچە لافاو دروست بووە. پارێزگاری کەرکووک گوتی: "پێش شەپۆلی بارانبارینەکە ئامادەکاریی تەواومان کردبوو."
 
لافاو زیانێکی زۆری بە ژێرخانی چەمچەماڵ گەیاندووە و لە دوێنێوە لە تەواوی ئەو ناوچانەی لافاویان تێدا دروست بووە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 17ـی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ کەشی باشووری کوردستان ئاسایی بووەتەوە و کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەگوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، ئێستا ئاسمان بەگشتی هەورە و شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز بووە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە