بۆیەکەمجار وەرزشی سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵ لە کوردستان ئەنجام دەدرێت

11-01-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵی تاڤگەی کانیەڕەش
سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵی تاڤگەی کانیەڕەش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپێکی شاخەوانی و هەڵزنان بەسەر سەهۆڵ و شوێنە ئەستەمەکان لە پارێزگای هەولێرەوە سەردانی تاڤگەی کانیەڕەشیان لە زنجیرە چیای حەساری سەکرانی قەزای چۆمان کرد و سێ وەرزشکار توانیان بە سەهۆڵی تاڤگەکەدا سەرکەون.
 
ئاری عوسمان، سەرپەرشتیاری تیمەکەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەرزشی هەڵگەڕان و سەرکەوتن بەسەر سەهۆڵدا یەکەمجارە لە کوردستان دەکرێت و وەرزشێکی سەرکێشییە، ماوەی سێ ساڵە ژمارەیەک شاخەوان بۆ ئەو وەرزشە راهێنان دەکەن و دواجار توانرا بەسەر بەرزترین تاڤگەی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە کانیەڕەشە سەربکەوین.
 

کانیەڕەش بەرزترین تاڤگەی عێراق و باشووری کوردستانە، بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە نزیکەی سێ هەزار مەترە، سەرچاوەی ئاوەکەی بەفری تواوە و کانیاوە. بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا بە تاڤگەکە بگەی نزیکەی شەش کاژێر دەبێت بە پیادە بڕۆی.
 
مەگەر سەرەتای وەرزی پاییز و کۆتایی وەرزی بەهار، ئەگەرنا لەو کوێستانە باران نابارێت و بەردەوام بەفرە. پلەکانی گەرما لە مانگی تەممووز کە لە بەشێک ناوچە سەروو 45 پلەیە، لەوێ لە 12 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکەن و لەم وەرزەشدا پلەکانی گەرما بەردەوام نزیکەی یان زیاتر لە 20 پلەی ژێر سفرن.

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە