رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تەمەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی پارێزگاکە راگیران.
رۆژی یەکشەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2026، دانا محەممەد، گوتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی تەمەوە تاوەکو کاژێر 11:00 گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەمان راگیران."
بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەمشەو دوو گەشت بۆ ئیستەنبووڵ هەڵوەشاونەتەوە.
گوتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گوتی: "لە چوارچێوەی راپۆرتی کەشناسی ئەم بڕیارەمان داوە و کاژێر 11:00ـیش دووبارە چاوەڕێی راپۆرت دەکەین بۆ ئاساییبوونەوەی گەشتەکان؛ ئەگەر کەشوهەوا گونجاو بوو، ئەوکات ئاسایی دەبنەوە."
ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی دووشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە و لە کاتەکانی بەیانیی پێنجشەممەدا کۆتایی دێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ