پشتیوان سادق : پارتی لەکاتی پێویست دا بڕیار دەدات

55 خولەک له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، ئەوەی لە توانایاندا بووە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت کردوویانە، بەڵام لایەنی دیکە رێگر بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە داھاتووشدا لەوبارەوە ھەوڵی بەردەوامیان دەبێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، 25-02-2026، کۆبوونەوەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی کادیرانی حیزبەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، سەرۆکایەتیی حکومەت و رێکخراوەکانی لاوان، قوتابیان و ئافرەتان بەڕێوەچوو.
 
د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی کە لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکیشی پێشکێشکرد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ''بەگشتی دوایین گۆرانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەمان تاوتوێکرد، ھەروەھا کاریگەریی ئەم پێشھاتانە لەسەر ھەرێمی کوردستان و رۆڵی لەم نێوەندەدا.''
 
بەگوتەی پشتیوان سادق هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ''دۆخی ئاڵۆز''ـی عێراق کراوە، ''ھەروەھا ئەو ستەمەی کە بە ئاشکرا لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە خەڵکی کوردستان دەکرێت، بەپێشێلکردنی دەستوور و نەدانی مافی خەڵک (مووچە)، کە سەرەتاییترین مافە بۆ ھاووڵاتییان.''
 
لە بەشێکی پەیامەکەیدا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بە دواخرانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت کردووە و دەڵێت: ''پارتی رۆڵی بەرپرسیارانەی خۆی لەگەڵ ھەموو ھێزەکان پیشانداوە، بە کردەوەش ئەم ھەنگاوەی سەلماندووە و سەردانی لایەنە براوەکانی کردووە، بەڵام بەھۆی لایەنی دیکەوە نەتوانرا پەرلەمان کارا بکرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.''
 
پشتیوان سادق جەختی لەوە کردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی خاوەنی زۆرینەی دەنگ بووە، بەڵام ''رەچاوی ھەموو دۆخێکی کردووە و بۆ بەرژەوەندیی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بووە کردوویەتی، لەداھاتووشدا ھەوڵی بەردەوام دەدات، بەڵام رەچاوی ھەموو پێشھاتێکی نوێش دەکات، رێز لە دەنگی دەنگدەرانی دەگرێت و لەکاتی پێویستدا لە بەرژەوەندیی دۆخەکە بڕیار دەدات.''
 
رۆژی 10/10/2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا. بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بە کۆکردنەوەی 812.749 دەنگ 39 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە 409.548 دەنگ 23 کورسی و نەوەی نوێ بە 292.032 دەنگ 15 کورسی پەرلەمانی کوردستانیان بەدەستهێنا، بەڵام دوای ساڵێک و 4 مانگ لە هەڵبژاردن تاوەکو ئێستا پەرلەمان تەنیا یەکجار کۆبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی سەرپێچی یەکێک لە چێشتخانەکان

لە کەرکووک چێشتخانەیەک داخرا؛ لەنێو بانیۆدا زەڵاتەی دروست کردبوو

لیژنەکانی چاودێریی تەندروستی لە کەرکووک، دوو چێشتخانە و شیرنەمەنییەکیان داخست و دووانی دیکەشیان سزادا. بەڕێوەبەری چاودێریی تەندروستیی شارەکەش ئاشکرای دەکات، یەکێک لە چێشتخانەکان بانیۆی حەمامی بۆ شوشتنی خواردن و ئامادەکردنی زەڵاتە بەکارهێناوە.