رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی راسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تێیدا باڵاده‌ست بێت."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە 55ـەمین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئازاری 1970، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و رێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی راسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات."
له سه‌ره‌تای هاتنی حكومه‌تی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ساڵی 1968 هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت. له ئه‌نجامی گفتوگۆی حكومه‌تی به‌عس و كورد، كه ئه‌وكات مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرد، رێكه‌وتنامه‌ی 11ـی ئازار راگه‌یێندرا.
ئه‌و رێكکه‌وتنامه‌یه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 11-3-1970 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق له به‌غدا خوێندرایه‌وه. گرنگترین خاڵی رێكه‌وتنه‌كه، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانه به گه‌لی كورد بدات.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ يادى 55 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه به رابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ره‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، بهشێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات. له‌م یاده شكۆداره‌دا، به ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، ده‌كه‌ين.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـى ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
یه‌كڕیزی و ته‌بايى، گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان. بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه. داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت.
هه‌ر شكۆدار بێت یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار،
دروود بۆ گیانی پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ـی ئاداری 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ