سەرۆک بارزانی لە یادی رێککەوتنی 11ی ئادار: جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی کوردستان دەکەینەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 56 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەو یادەدا جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە."
 
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، رێککەوتننامەی 11ی ئادار، "دواجار حكومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت."
 
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی 56 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ی ئادار:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
رێككەوتننامەی 11ی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو. بەرهەمی ئەو خەباتە پتەو و سەرتاسەرییە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەكانی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی دیموكراسی لەعێراقدا دەستی پێكرد و دواجار حكومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.
 
لە 56ـەمین ساڵیادی رێككەوتننامەی 11ی ئاداردا پێزانینمان بۆ تێكۆشان و ماندووبوونی سەرجەم ئەو پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانەی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە بە ماندووبوون و قوربانیدانی خۆیان دەستكەوتی مێژوویی رێككەوتننامەی 11ی ئاداریان بۆ گەلەكەمان مسۆگەر كرد. لەو یادەدا جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و سڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین.
 
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشمەرگە لە چیا. وێنە:  لارش هێسلمارک

پێشمەرگە: "ئێمە بۆ سەربەخۆیی خۆمان دەجەنگین"

کورد وەکو مرۆڤی زۆر میهرەبان و کراوە تەماشا دەکرێن. دەست بەڕووی میوانەوە نانێن، ئەوە لەکاتێکدا بوو کە ئێمە سەرکردە و پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی شەڕدا بەسەر دەکردنەوە