مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت

11-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین."
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی ئەو مادانەی لە بودجەدا پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە. 
 
وەک مەسرور بارزانی دەڵێت، "هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت." 
 
لە دانیشتنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا، بڕگەیەک لە مادەی 14 بە دڵی یەکێتی پەسند کرا و پارتی لێی ناڕازییە. بڕگەکە دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، هەروەها خەرجکردنی شایستەی وەبەرهێنانی پارێزگاکان بەپێی بنەماکانی ئەم یاسایە، بەپێچەوانەی ئەوە، لەسەر سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی، لەنێویاندا "تەمویلکردن" واتە پارە راستەوخۆ بداتە پارێزگاکان.
 
دوای پەسندکردنی مادەی 14ـی بودجە، بڕگەی 8ـی ئەو مادەیە ناکۆکی لێکەوتەوە و پارتی رایگەیاند، یەکێتی "بە تاکڕەوی و دژی هەموو حیزبە کوردستانییەکان وەستانەوە" بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگاکانی دیکە جیابکەنەوە، ئەوەش "پێچەوانەی دەستوورە." دەشڵێت: ئەو بیرۆکەیەی ئەوان هەیانبوو، "بە ویستی ئەوان سەرنەکەوت و توانیمان ئامانجەکەیان لەنێوبەرین." یەکێتیش دەڵێت: هەنگاوەکەیان دەستوورییە و "گرەنتییە بۆ مووچەخۆران."   
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 
 
هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. 
 
هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.