لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ ناوخۆ: نوشتە و جادوو بنبڕ بکەن

11-07-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن وەزارەتی ئەوقاف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ  کردووە هەڵمەتێکی چڕ و ورد بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی دیاردەی نووشتە و جادووکردن و دەرکردنی جن دەستپێبکەن. دەشڵێت: "دیاردەکە زۆر بەربڵاوبووە، جگە لە بەهەدەردانی پارەیەکی زۆر و کێشەی کۆمەڵایەتی و دەستدرێژی سێکسیشی لێکەوتووەتەوە".  
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەیەکە درک بەوە دەکەین کە دیاردەی نووشتە و جادووکردن  و دەرکردنی جن لە لەش بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و زیاتر لە جاران  تەشەنەی سەندووە، بۆیە داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەڵمەتێکی چڕ دەستپێبکەن بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانەی بەو ناوەوە کاری نابەجێ دەکەن و پارەیەکی زۆر لە خەڵک وەردەگرن و بوونەتە هۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ چەندین خێزان".
 
ساڵ و نیوێک لەمەوبەر وەزارەتی ئەوقاف بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ  هەڵمەتێکی دەستپێکرد و چەندن کەس رووبەڕووی یاسا کرانەوە، نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: "ئێستا بە پێویستمان زانیوە  هەڵمەتێکی دیکە بۆ گرتنی ئەو کەسانە بکەین".
 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی  ژمارە 170 لە رۆژی 27ی حوزەیرانی 2021 داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، ھەڵمەتێکی چڕ و ورد دەستپێبکەن بۆ نەھێشتن و بنەبڕکردنی  دیاردەی نوشتە، جادووکردن و دەرکردنی جن لەلایەن ھەندێک کەس کە بە" بەرژەوەندیخواز" ناوی بردوون و داوای کردووە سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
 
رۆژی پێنجشەمە 8ی تەممووزی 2021، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی دوای کۆبوونەوەکە باس لە دیاردەی جادوو كراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە: "بووه‌ته‌ دیاردەیه‌كی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوڕ و باوکێک لە چەمچەماڵ ئاو چووەتە نێو ماڵیان

یەکێتیی زانایان: ئەگەر زیانت نەکردبێ، حەرامە پارەی قەرەبووی لافاو وەربگریت

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، هاوکاریی خێرخوازان بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بە گرنگ ناودەبات، بەڵام دەڵێت، هەرکەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت و قەرەبوو وەربگرێ، "پارەکەی حەرامە".