زیاتر لە 11.5٪ـی دانیشتووانی ئیلام ناویان محەممەدە

11-09-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی باری کەسیی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ناوی محەممەد باوترین ناوەکانە لەو پارێزگایە، بە جۆرێک ٪11.5ی دانیشتووانی پارێزگاکە ناویان محەممەدە.
 
ئایەت مەهدەویان، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسیی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بە گوێرەی تۆمارەکانیان، لە ماوەی 107 ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن و 707 هەزار کەس لە ئێران ناوی "محەممەد"یان لێنراوە و ئەو ناوە بەربڵاوترین ناوە لەو وڵاتەدا.
 
ئایەت مەهدەویان گوتی، لە پارێزگای ئیلامیش زیاتر لە 52 هەزار کەس ناوی محەممەد یان ناوە لێکدراوەکانی وەکو ئەمیرمحەممەد و محەممەدئەمین-یان لێنراوە.
 
بە گوتەی مەهدەویان، 15 هەزار کەس لە پارێزگای ئیلام ناویان محەممەدە و ناوە لێکدراوەکانی وەکو ئەمیرمحەممەد و محەممەدئەمین بە پلەی دووەم و سێیەم دێن.
 
بەپێی دوایین زانیارییەکان کە لە ساڵی 2024 لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ئیلام نزیکەی 600 هەزار کەسە و لەڕووی دانیشتووانەوە، ئیلام لە نێو 31 پارێزگاکەی ئێران، کەمترین ژمارەی دانیشتووی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.