لە یەک کۆمپانیا لە هەولێر زیاتر لە 750 کەس ناوی خۆیان بۆ کڕینی ئایفۆن 17 نووسیوە

11-09-2025
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
ئایفۆن 17
ئایفۆن 17
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی 10ـی ئەم مانگە، کۆمپانیای iZone، بریکاری فەرمیی ئەپڵ لە هەرێمی کوردستان، ئیڤێنتی ساڵانەی خۆی بە بەشداریی نزیکەی 100 میوان و کەسایەتیی دیار بەڕێوەبرد. لەم ئیڤێنتەدا، iZone نوێترین و پێشکەوتووترین بەرهەمەکانی ئەپڵی خستەڕوو، لەوانەش مۆبایلی ئایفۆن 17 پرۆماکس، کە لە ئێستاوە زیاتر لە 750 کەس ناوی خۆی نووسیوە بۆ کڕینی. 
 
یەکێک لە ساتە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی ئیڤێنتەکە، پێشکێشکردنی یەکەم مۆبایلی ئایفۆن 17 پرۆماکس بوو کە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، وەک دیارییەک بۆ نووسەر و رۆشنبیری کورد، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ. ئەم دیارییە لە کاتێکدا بوو دکتۆر پیرباڵ وەک میوانێکی تایبەت لە ئیڤێنتەکەدا ئامادە بوو.
 
پێشەنگ جەمال، خاوەنی iZone، ئاماژەی بە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئایفۆن 17 کرد و رایگەیاند: "ئەم ساڵ ئایفۆنێکی نوێمان بینی، ناوی Iphone Airـە و تەنکترین ئایفۆنە لە مێژوودا. دیزاین و شێوازی کامێراکانی ئایفۆنی ئەمجارە بەتەواوی گۆڕاوە و شۆڕشێکی نوێیە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا."
 
شاهۆ شەریف، یەکێکی دیکە لە خاوەنەکانی iZone، گرنگیی دابەشکردنی بەرهەمەکان بە نرخی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵی خستەڕوو: "زۆر گرنگە کە ئێمە مۆبایلەکان بە نرخی فەرمیی کۆمپانیای ئەپڵ دابەشدەکەین. بۆ نموونە، لە بازاڕی رەشدا نرخی ئایفۆن لە 2200 دۆلار بەسەرەوەیە، بەڵام لەلای ئێمە نرخەکەی لە 1599 دۆلار دەستپێدەکات. ئەمە جگە لەوەی، کۆمپانیاکە مۆبایلەکان بە گەرەنتی دوو ساڵە، بەڵام بە نرخی گەرەنتی یەک ساڵە بەردەست دەخات، کە سوودێکی زۆر گەورەیە بۆ کڕیاران."
 
د. فەرهاد پیرباڵ لەسەر کۆمپیوتەرێکی جۆری iMac قسەی کرد کە لە ساڵی 1993 لە فەڕەنساوە بە زەحمەتی لەگەڵ خۆی هێنابوویە هەولێر. دکتۆر پیرباڵ ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 21 کتێبی بەو کۆمپیوتەرە نووسیوە و تاوەکو ئێستا کاردەکات. کاتێک ئایفۆنە نوێیەکەی پێشکێش کرا، گوتی: "من وەک گوتم ئەگەر خەڵاتی باشترین رۆماننووسیان دابا، ئەوەندە دڵم پێی خۆش نەدەبوو، چونکە خۆم دەزانم باشترین رۆماننووسم، با شێرزاد حەسەن تووڕە بێت و با بەختیار عەلیش تووڕە بێت".
 
ئامادەبووانی ئیڤێنتەکە پەرۆشی خۆیان بۆ ئایفۆنە نوێیەکان دەربڕی. محەمەد کۆسرەت، یەکێک لە ئامادەبووان بە پێکەنینەوە گوتی: "ئایفۆن 15م هەیە، دەیکەم بە 17". ئیمان کۆسرەتیش ئاماژەی بەوەدا "رەنگی پرتەقاڵی ئایفۆنە تازەکەم بەدڵە." مەحبووبە عەزیزیش گرنگیی تایبەتمەندی پاتریی خستەڕوو و گوتی: "پاتریی ئایفۆنە تازەکە بۆ من دەرەجە یەکە."
 
لە ئیڤێنتەکەدا ئەوە ئاشکرا کرا کە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ لە 19ـی ئەم مانگەدا، هاوکات لەگەڵ بازاڕە جیهانییەکان، لە کۆمپانیای iZone لە هەولێر بەردەست دەبن. تاوەکو ئێستا، نزیکەی 750 کەس ناوی خۆیان بۆ کڕینی ئایفۆنە تازەکان لە iZone تۆمارکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەرۆشییەکی زۆری خەڵک بۆ ئەم بەرهەمە نوێیانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.