رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بەفر باری.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2023، شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی چیای شاڤشات و زنجیرە چیای پۆسۆفی لە پارێزگای ئەردەخان گرتەوە.
بەفرەکە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا تەواوی ئەو ناوچە شاخاوییانە و رێگە سەرەکییەکانی نێوان ئەو پارێزگایەی باکووری کوردستان و هەرێمی دەریای رەشی سپیپۆش کرد. بەفرەکە ئاستەنگی بۆ شۆفێران لە هەندێک ناوچە دروستکرد، بە تایبەتی شۆفێرانی بارهەڵگر.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانەکانی ئەردەخانیش رایانگەیاند، دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی رێگەکان و رشتنی خوێ بۆ ئەوەی کێشەی هاتووچۆ نەهێڵن.
10ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا رایگەیاند، پلەی گەرما لە پارێزگای ئەردەخان بۆ خوار پێنج پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت و پێشبینی بەفربارینی کرد.
کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، لە رۆژانی داهاتوودا بەفر لە بەشی زۆری پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستانیش دەبارێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ