رووداو - كفری
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانی راسپارد بۆ دروستکردنی لیژنەیەک بەمەبەستی سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی کۆنی کفری کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی داڕووخان و خراپیی قەیسەرییەکەوە، بازاڕەکە چۆڵ کرابوو.
دەشتی ئەنوەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای ئەوەی هەریەک لە بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، دڵشاد فەتاح، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و قادر فاتیح، سەرۆکی شارەوانیی کفری رۆژی سێشەممە 10/12/2019 سەردانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی شاری کفری، بەتایبەت قەیسەرییە داڕووخاوەکەی کفری کە لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی بارانبارینەوە داڕووخا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانی راسپارد بۆ ئەوەی بە زووترین کات لیژنەیەکی تایبەت دروستبکات بۆ نۆژەنکردنەوەی قەیسەرییەکە و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی پێدا بۆ چارەسەرکردنی".
قەیسەریی کفری، گرنگیی مێژوویی هەیە و لەگەڵ دامەزراندنی شاری کفریدا دروستکراوە، لەدوای راپەڕینەوە ئەم قەیسەرییە ساڵانە بەهۆی بارانەوە تووشی داڕووخان دەهات، بەڵام ئەمساڵ بە یەکجاری داڕووخا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دا.
حكومهت بڕیاری خهرجكردنی 21 ملیار دیناری بۆ دروستكردنهوهی قهیسهریی كۆنی كفری دهركرد، شوێنهواری گهرمیانیش ساڵی 2012 دیزاینی قهیسهرییهكهی وهك خۆی دروستكردووه و بڕیاربوو له ماوهی چوار بۆ پێنج ساڵدا دهرگای قهیسهریی كۆنی كفری بهڕووی دانیشتوانهكهیدا بكەنهوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ