پرۆفیسۆرێکی کەشوهەوا: لە 24 کاژێر بارانی یەک مانگ لە باشووری کوردستان باریوە

10-12-2025
زانیار بەهادین
دیمەنی نێو قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ دوای لافاوەکە
دیمەنی نێو قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ دوای لافاوەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتایەک کە پرۆفیسۆرێکی کەشوهەوا کۆی کردوونەتەوە، لە 24 کاژێردا  65 ملیمەتر بارانباریووە کە بەرامبەرە بە بارانی یەک مانگ، لە تەواوی شارەکانی باشووری کوردستانیش زیاتر لە 5 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو وەک بارانباریووە.
 
پرۆفیسۆر د.سلێمان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی کەشوهەوا و مامۆستای زانکۆ لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ میوانی نوێنەر فاتیح بوو، تاوتوێی گۆڕانی کەشوهەوایان لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
بەپێی رووپێوییەک کە ئەو پرۆفیسۆرە لە 32 وێستگەی جیاوازی کەشوهەوا لە هەرێـمی کوردستان کردوویەتی بە تێکڕا لە 24 کاژێردا 65 ملیمەتر باران لە هەرێمی کوردستان باریوە.
 
بە گوتەی پرۆفیسۆر د.سلێمان عەبدوڵڵا ئەو بڕە بارانە کە لە 24 کاژێردا باریووە، بەرامبەرە بە بارانی یەک مانگ کە ئەوەیش ئاماژەیە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان.
 
"ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک دیزاینکراون کە لە ماوەی 24 کاژێردا 10- 15 ملیمەتر باران ببارێت"، پرۆفیسۆر د.سلێمان عەبدوڵڵا گوتی، "دیزاینی ئاوەڕۆکان کۆنن و لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ناگونجێن".
 
بەپێی ئەو داتایانەی پرۆفیسۆر د.سلێمان عەبدوڵڵا خستیەڕوو، لە 24 کاژێردا زیاتر لە 5 ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو وەک باران لە شارەکانی باشووری کوردستان باریووە کە ئاوی خواردنەوەی یەک ساڵی ئەم بەشەی کوردستانە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو گۆڕانی کەشوهەوایە تەنیا لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ناوچەکانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق، سووریا، ئوردن، لوبنان و ئیسرائیل و چەند ناوچەیەکی دیکەش دەگرێتەوە.
 
رونیشکردەوە، ئێستا لێزمە باران زیادی کردووە کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی لافاو چونکە زەوی توانای هەڵمژینی ئەو بڕە ئاوەی نییە پێکەوە.
 
گەشەی شارەکان بەشێکی دیکە بوون لە گفتوگۆی نوێنەر فاتیح و میوانەکەی، سلێمان عەبدوڵڵا رونیکردەوە، شارەکان زۆر گەشەیان کردووە و فراوان بوون و مەودای کۆنکرێت و قیر زیادی کردووە.
 
زیادبوونی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا لە سەر وڵاتانی ناوچەکە وایکردووە، حکومەتی ئەو وڵاتانە پەنا بۆ هەندێک رێکار ببەن، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ رێگەگرتن لە زیادبوونی هەڕەشەکانی دیاردەکە. ئەو پرۆفیسۆرە پێشنیازی کرد لە هەرێمی کوردستانیش لە پلانی شارەوانی و دامەزراوەکاندا گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرچاو بگیرێت.
 
پێشنیازیشکرد، دیزاینی ئاوەڕۆکان لە هەرێمی کوردستان دەستکاری بکرێن تاوەکو بتوانن بەرگەی ئەو شەپۆلە بارانە بە لێزمانە بگرن کە سرووشتی دابارینی داهاتوو دەبێت و نمە باران بووە بە یادگاری.
 
دروستکردنی پۆند و بەنداو لە دەروبەری شارەکان یەکێکی دیکە بوو لە پێشنیازەکانی پرۆفیسۆر د.سلێمان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی کەشوهەوا تاوەکو رێگری لەو ئاوە بکرێت کە لە دەرەوەی شارەکانەوە دێنە نێو شارەکان.
 
گۆڕانی کەشوهەوا لەسەدەی بیستویەکدا ئاڵنگارییەکی دیکەیە بەرۆکی مرۆڤایەتیی گرتووە. هەمووان هاواریان لە کاریگەرییەکانی قەیرانەکە لێ هەڵساوە کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی زەوی و سامانەکانییەوە تا دێت هەڕەشەکەی گەورەتر دەبێت.
 
 بەپێی داتاکانی وێڵد ئۆ میتەر، لە ساڵی 2016 دا 162 ملیۆن و 646 هەزار و 160 تۆن گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە هەرێمی کوردستان و عێراق چووەتە نێو هەواوە، کە لەسەر ئاستی جیهان ٪0.45 دەکات. ساڵانەش بەرێژەی 1.22٪ دەردانی ئەو گازە لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر دەبێت.
 
بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 125 ساڵی رابردوودا؛ گەرمای زەوی بە تێکڕا یەک پلەی سیلیزی گەرمتر بووە؛ 25 ساڵی دیکە نیو پلەی دیکەش گەرمتر دەبێت.
 
عێراق و هەرێمی کوردستان یەکێکن لە 5 ناوچەی جیهان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە. یەکێک لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، زیاتر دووبارەبوونی دیارەی ئێلنینۆ و لا نینایە. بە جۆرێك کە هاوین گەرمتر و زستان ساردتر دەبێت.
 
دیاردەی ئێل نینۆ تێیدا پلەکانی گەرما لە هێڵی کەمەرەیی ناوچەی زەریای ئارام زیاتر بەرز دەکاتەوە. بە پێچەوانەشەوە دیاردەی لانینا؛ کەشوهەوا ساردتر دەکات و پلەکانی گەرما لە سفر نزیک دەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمی دەزگای روانگە لە چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

دەزگای روانگە: هەتا 1200 ماڵی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ ئاوەدان نەکەینەوە، ناوەستین

لە چەمچەماڵ، لە ماوەی چوار رۆژدا هەڵەت فەرهاد ژیانێکی گەرموگوڕی لێ شێوا، کاتێک لافاو ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی بۆ خۆشگوزەرانی پێکەوەیان نابوو، لەگەڵ خۆی بردی؛ بەڵام لەناو ئەو نائومێدییە قووڵەدا، دەزگای روانگە وەکو چرایەکی درەوشاوە، هیوا و ئومێدیان بۆ گەڕاندنەوە