سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی ساڵح موسلیم دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ساڵح موسلیمەوە پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتەکەی دەکات و سەرەخۆشیان لێدەکات.
 
پەیامەکەی سەرۆک بارزانی رۆژی پێنجشەممە، 12ی ئادار لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: "بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات".
 
ساڵح موسلیم بەهۆی نەخۆش کەوتنی رۆژی 4ی ئادار بۆ چارەسەری هێنرایە هەولێر و نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەرکی چاودێری و هەموو پێداویستییەکانی چارەسەرکردنی گرتبووە ئەستۆ. 
 
سەبارەت بە مەراسیمی پرسە و ناشتنی تەرمی ساڵح موسلیم، رۆژی پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026 کاژێر 8:00 بەیانی تەرمەکەی لە شاری هەولێر بەڕێکرا بۆ رۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانێ بڕیارە بە خاک پسپێردرێت.
 
 
ساڵح موسلیم کێ بوو؟
 
ساڵح موسلیم محەممەد، لە ئاداری 1951 لە گوندی شیرانی سەر بە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆبانی خوێندووە. ساڵی 1977 بەشی ئەندازیاریی کیمیایی لە زانکۆی تەکنیکیی ئیستەنبووڵ تەواو کردووە. دواتر بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی ساڵێک لە لەندەن خوێندوویەتی.
 
وەک ئەندازیاری کیمیایی لە کۆمپانیای (پێترۆمین) لە سعودیە کاری کردووە. لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان لە رێگەی کرێکارانی کورد لە سعودیە، پەیوەندیی بە رێزەکانی پەکەکەوە کردووە.
 
ساڵی 1990 گەڕاوەتەوە سووریا و لە کۆبانێ و حەلەب وەک ئەندازیار کاری کردووە.
 
ساڵی 1998 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی گردبوونەی نیشتمانیی دیموکرات. ساڵی 2003 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD).
 
سێ جار لەلایەن رژێمی سووریاوە دەستگیرکراوە، 2004 لە کۆبانێ دەستگیرکرا و ساڵێک لەژێر ئەشکەنجەدا بوو 2006 بۆ ماوەی سێ مانگ دەستگیرکرا 2009  رژێمی سووریا هەوڵی دەستگیرکردنی دا، بەڵام چونکە خۆی تێدا نەبوو، عایشە ئەفەندیی هاوژینییان دەستگیرکرد و 9 مانگ لە زیندان مایەوە.
 
ساڵح موسلیم 2010 - 2017 هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD). دوایین پۆستی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە عەلوەی هەولێر. وێنە: رووداو- ئەرشیڤ

ئێران دەروازەکان دەکاتەوە و لە هەرێمی کوردستان نرخی سەوزە و میوە 100% دادەبەزێت

دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگەوە، ئێران هەناردەی سەوزە و میوەی راگرت و نرخەکەی لە هەرێمی کورستان بۆ نزیکەی دوو هێندە و زیاتر بەرزبوونەوە، قەدەخەکە لابرا، هاوردە و ناردەنکاران رایگەیاندووە، تەنیا دوێنی 800 بارهەڵگر شتومەک لە ئێرانەوە هاوردە کراوە. بەرپرسانی عەلوەکان دەڵێن، نرخەکان 100% دابەزیون.