پڕۆژەی رووناکی: مانگی رابردوو 80٪ـی بەشداران بێ پاڵپشتی کەمتر لە 81 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

12-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی تیمی پڕۆژەی رووناکی، نزیکەی 280 هەزار هاوبەش کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری، مانگی رابردوو 80%یان بێ پاڵپشتی، کەمتر لە 81 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
 
تیمی پڕۆژەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "50%ـی بەشداربووانی رووناکی، کە ئەم مانگە داشکاندن و هاوکاریی پارەی پێشوویان بۆ گەڕێندراوەتەوە، لە هەولێر و سلێمانی کەمتر لە 20 هەزار دینار و لە دهۆکیش کەمتر 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوتەوە".
 
پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ پڕۆژەی رووناکی
 
پڕۆژەکە دەڵێت، "بەهۆی پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەڕاندنەوەی 1.4 ملیار دیناری هاوبەشان کە پێشتر نرخی پارەی زیاتریان داوە، هەروەها داشکاندن بۆ مانگەکانی سەرەتای بەشداربوون لە پڕۆژەکە، زۆرینەی هاوبەشان بڕێكی کەم پارەیان بۆ هاتووەتەوە".
 
پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، لە گەڕانەوەی 1.4 ملیار دینار 60 هەزار خێزان سوودمەند بوون، نزیکەی 10 هەزاریان بەهۆی گەڕانەوەی ئەو پارەیەوە بۆ مانگی پێنج هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرناگیرێت.
 
پڕۆژەی رووناکی لە داتاکانی مانگی رابردوو روونیکردووەتەوە، لە هەندێک گەڕەکدا خێزان هەبووە لە پارەی گەڕاوەدا 80 هەزار دیناری بەرکەوتووە و بەهۆیەوە هیچ پارەیەکی بۆ مانگی پێنج نەداوە.
 
پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، بەهۆی گەڕانەوەی پارە و بەشێکی داشکاندنەوە، 90%ـی دانیشتووانی گەڕەکی شادی لە هەولێر بۆ مانگی پێنج هیچ بڕە پارەیەک نادەن. بە هەمان هۆکار 8%ـی شوێنە بازرگانییەکان هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی رابردوو نادەن.
 
چۆن پارەی کارەبای 24 کاژێری دەدرێت؟
 
بە گوێرەی تیمی پڕۆژەی رووناکی بۆ رووداو، دابەشکردنی پسوولەی پارەی کارەبا بۆ مانگی 5 لە رێگەی نامەوە بۆ هەموو ئەو بەشداربووانە نێردراوە لە پڕۆژەکە سوودمەندن لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و بڕیارە دواتر بۆ بەشداربووانی دهۆکیش بنێردرێت.
 
ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی رووناکیدا بەشدارن، سەرەتا بە کورتە نامە لە بڕی پارەی مانگەکە ئاگادار دەکرێنەوە و دواتر کارمەندانی پڕۆژەکە دەچنە لای ماڵەکان و پارەیان لێ وەردەگرن.
 
سوودمەندانی پڕۆژەی رووناکی
 
لە هەولێر 216 هەزار هاوبەش، کە دەکاتە نزیکەی 860 هەزار سوودمەندبوو.
لە سلێمانی 35 هەزار هاوبەش، کە دەکاتە نزیکەی 132 هەزار سوودمەندبوو.
لە دهۆک 29 هەزار هاوبەش، کە دەکاتە نزیکەی 114 هەزار سوودمەندبوو.
 
بڕی پارەی هاتووەوە بۆ ماڵان لە مانگی 5 بەمشێوەیەیە:
 
50%ـی بەشداربووانی پڕۆژەکە، بە هاوکارییەکەی حکومەت و داشکاندنەوە، لە هەولێر کەمتر لە 20 هەزار دیناری بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 18 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
 
بەگوێرەی داتاکان، بۆ مانگی پێنج و ئەو گەڕەکانەی داشکاندنیان بۆ نەکراوە و پارەی پێشووشیان نەبووە بۆ گەڕاندنەوە، 50%یان لە شاری هەولێر کەمتر لە 42 هەزار، لە سلێمانی کەمتر لە 24 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 51 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
 
هەروەها 80%ـی بەشداربووانی پڕۆژەکە بە پاڵپشتیی حکومەت و گەڕانەوەی پارەی زیادەی پێشوویان، لە هەولێر کەمتر لە 48 هەزار دینار یان بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 32 هەزار دینار و لە هۆک کەمتر لە 61 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
 
هاوکات 80%ـی بەشداربووانی پڕۆژەکە بەبێ هیچ پاڵپشتییەک، لە هەولێر کەمتر لە 72 هەزار کەمتر پارەیان بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 43 هەزار دینار و لە هۆک کەمتر لە 81 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
 
پسوولەی بازرگانی "دووکانێکی بچووکەوە تاوەکو سووپەرمارکێتی گەورە"
 
لە داتاکانی پڕۆژەی رووناکیدا ئاماژەی بەوەشكراوە، 50%ـی پسوولەی شوێنە بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاڵپشتییەک لە هەولێر کەمتر لە 59 هەزار دینار، لە سلێمانی کەمتر لە 21 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 54 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
 
هەر بۆ شوێنە بازرگانییەکان، بەڵام 80%ـی ئەوانەی پسوولەی پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە، بەبێ هیچ پاڵپشتییەک لە هەولێر کەمتر لە 192 هەزار دینار، لە سلێمانی کەمتر لە 58 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 148 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
 
پڕۆژەی رووناکی، کار دەکات بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو لە هەموو هەرێمی کوردستاندا کارەبای 24 کاژێری دابینبکات.
 
بەگوێرەی پڕۆژەکە بێت، ئەو گەڕەکانەی مانگی یەکەم کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابیندەکرێت، 50% داشکاندیان بۆ دەکرێت، مانگی دووەم 25% و مانگی سێیەم 15% داشکاندنیان بۆ دەکرێت، ئەویش بە ئامانجی راهاتنی خەڵک لە کەمتر بەکارهێنانی کارەبا.
 
نرخی کارەبای 24 کاژێری
 
نرخی کارەبای 24 کاژێری بەپێی خەرجکردنی کیلۆوات، کە مانگی پێنج یەکەم مانگە بەو نرخە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسندی کردووە و جێگیر کراوە بەمشێوەیەیە:
 
1 بۆ 400 کیلۆوات: 72 دینار
 
400 بۆ 800 کیلۆوات: 108 دینار
 
800 بۆ 1200 کیلۆوات: 175 دینار
 
1200 بۆ 1600 کیلۆوات: 265 دینار
 
1600 بۆ سەرەوە: 350 دینار

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.