رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لەکاتی تێکردنی چیمەنتۆ بە بانی مزگەوتێک لە ناحیەی پیرەمەگروون لە پارێزگای سلێمانی، تەواوی بنمیچەکە رووخا و بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، سێ کرێکار بریندارن.
سەلام ئەحمەد، هاونیشتمانیی پیرەمەگروون و شایەتحاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مزگەوتەکە زۆر گەورەیە، سەرەتا بەشێکی بانەکە چیمەنتۆی تێکرا و کێشەی نەبوو؛ لە بەشی دووەمدا هەمووی رووخا."
رووداوەکە ئەمڕۆ 12ی تەممووز روویداوە. بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، سێ کرێکار بریندارن.
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی، "دۆخی بریندارەکان جێگیرە، بەڵام زیانی مادیی زۆر هەبووە و پاشماوەیەکی زۆر کەوتوون، ئەویش خەڵکی خێرخوازی زۆر سەرقاڵی خاوێنکردنەوەین بە دەست و ئامێری بیناسازی."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ